ڕێنماییەکانی خۆتۆمارکردن و جێهێشتن
رێنمایی دەربارەی خۆناونوسکردن لەبەشی ناوخۆیی ، هەروەها چۆڵکردن و جێهێشتنی بەشی ناوخۆیی : -
خۆناونوسکردن لەبەشی ناوخۆیی :
لە کاتی خۆناونوسکردندا لەبەشی ناوخۆیی ، فۆرمێکت دەدرێتێ کە رەوشی ژورەکانی تێدا بەیان کراوە : چییان تێدایە ، شتەکانی کە تێێاندان ساغن یان شکاو ، دەرودیوارو پەنجەرەیان چۆنە ؟
فۆرمەکە ئیمزا دەکەیت و لەماوەی ٢٤ سەعاتدا دەیگەڕێنیتەوە بۆ سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی بۆ ئەوەی ناوت لەلای خۆی تۆمار بکات .
هەروەها لەکاتی وەرگرتنی کلیلی شوێنەکەشتدا ئیمزایەکی ترت پێدەکرێت .