دەربارەی CIDA
CIDA سەنتەرێکی تازەدامەزراوی سەر بەزانکۆی ئەمریکییە لەسلێمانی ، بۆ زانیاری و شیکردنەوەی داتا ، هەروەها بۆ توێژینەوەو راوێژکاری و مەشقپێکردن .
ئامانجی ئەم سەنتەرە ئەوەیە پشتگیریی حکومەت و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بکات ، لەڕێی بەکارهێنانی زانستی داتاناسییەوە ، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای زانیاری و داتا ، بڕیارسازی بکەن لەبوارە جیاجیاکاندا .
روانگە
روانگەی CIDA : بەشداریکردن لەپێشخستن و گەشەپێدانی دامەزراوەی حکومی و ئەهلی و کۆمەڵگەی مەدەنی ، لەڕێی هاوکاریکردنیانەوە بۆ بڕیارسازی لەسەر بنەمای زانیاری و داتا.