بەشی زمانی ئینگلیزی
بەشی زمانی ئینگلیزی ، دو بواری گرنگ لێکهەڵدەپێکێت کە بریتین لە : زمانی ئینگلیزی و رۆژنامەگەریی ئینگلیزی .
فێرخوازانی ئەم بەشە ، هەم لەبواری رۆژنامەگەریی ئینگلیزیدا بەهەردو دیوەکەیەوە : (تەقلیدی) و (نوێ) ، هەم لەبواری زمانی ئینگلیزیدا ، دەخوێنن و شارەزایی پەیدا دەکەن .
بێگومان هەمو رۆژنامەنوس و نوسەرێکی باش ، پێویستی بەزمانێکی زیندوی وەکو زمانی ئینگلیزییە ، بۆ ئەوەی پێی بخوێنێتەوەو رۆشنبیریی خۆیی پێ پێشبخات و پێی بنوسێت .
ئەم بەشە ، فێرخوازان رادێنێت لەسەر خوێندنەوەو نوسین و بیرکردنەوەی قووڵ و رەخنەگرانە .