راگری کاروباری مامۆستایان و بەڕێوبەری کارگێڕی ئەکادیمی و دانپێدانان دیاریکران

Wednesday, December 7, 2016 - 18:30
رۆژی ٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ زانکۆی ئەمریکی لە‌عێراق - سلێمانی رایگەیاند : دکتۆر مازن بو خزام پۆستی راگری کاروباری مامۆستایانی وەرگرت ، هەروەها خاتو راچیڵ لاریبی کریسک پۆستی (بەرێوەبەری کارگێڕیی ئەکادیمی و پشتیوانیی ئەکادیمیی) وەرگرت کە دو پۆستی تازەن و پاش ئەوەی جێگری بەڕێوەبەری کاروباری ئەکادیمی خاتو (ئەستیر مولینکس) بڕیاری جێهێشتنی ئیشەکەیی دا ، هاتنە دیاریکردن و دامەزراندن .
 
دکتۆر بوخزام کە رۆژی ١ - ١ - ٢٠١٧ دەست بەکارە نوێیەکەی دەکات وەکو راگری کاروباری مامۆستایان ، لەساڵی ٢٠١٣ ەوە وەکو مامۆستای یاریدەدەرو سەرۆکی بەشی ماتماتیک و زانستە سروشتیەکان لەزانکۆی ئەمریکیدا خزمەت دەکات ، بڕوانامەی دکتۆرای لەبواری ماتماتیکدا لەزانکۆی کامبریدج بەدەست هێناوەو زیاد لەسیازدە ساڵە وەکو مامۆستا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات.
 
بروس ووکر فیرگسۆن - سەرۆکی زانکۆ ، بەبۆنەی ئەم پۆستە نوێیەی دکتۆر بو خزامەوە ، پاش نرخاندنی رۆڵی دکتۆرە مولینکس پیرۆزبایی خۆیی راگەیاندوەو دەڵێ : دکتۆر مازن خاوەنی چەندین تایبەتمەندیی گرنگە لەوانە نمونەییەتی و دەرکەوتویی لەوانەبیژی و  توێژینەوەی زانستیدا ، لەخۆبوردویی لەفێرکردنی قوتابیان و خوێندکاراندا ، هاوکاریی بەبڕشتانە لەگەڵ مامۆستایانی هاوکاریدا کە هەمیشە کارەکانی جێگای رەزامەندیمان بوەو چاوەڕوانی خزمەتی زۆرترین لێی بۆ زانکۆ وەکو راگریی کاروباری مامۆستایان.   
 
هاوکات لەگەل دیاریکردنی دکتۆر بو خزام وەکو راگر ، بریاری دیاریکردنی خاتو راچیڵ لاریبی کریسک وەکو بەڕێوەبەری نوێی (کاروباری ئەکادیمی و پشتیوانیی ئەکادیمی) لەزانکۆوە راگەیەنرا.
 
خاتو کریسک پێشتر سەرۆکی (بەرنامەی ئامادەکاریی ئەکادیمی) بوە لەزانکۆی ئەمریکی کە تاقە بەرنامەیە لەئیراقدا لەئاستی نێودەولەتیدا متمانەی پێدرابێت ، خانمی ناوبراو رەزامەندیی (لیژنەی پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتوەکان) ی بەدەست هێناوەو حاڵی حازر سەرقاڵی تەواوکردنی دکتۆرایە لەزانکۆی نبراسکا لنکۆڵن.