نوسینە رۆژنامەوانیەکانی فێرخوازانی بەشی رۆژنامەوانی دەگەنە جەماوەری نێودەوڵەتی | The American University of Iraq Sulaimani

نوسینە رۆژنامەوانیەکانی فێرخوازانی بەشی رۆژنامەوانی دەگەنە جەماوەری نێودەوڵەتی

Friday, August 14, 2020 - 03:15

 

وێڕای ئەو بەربەستانەی کە کوڤید ١٩ سەپاندونی بەسەر خوێندن و ژیانی رۆژانەدا لەعێراق و هەرێمی کوردستان ، فێرخوازانی بەشی رۆژنامەوانیی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، بەردەوامن لەڕوپۆشکردنی روداوەکانی ناوچەکە ، لەو چوارچێوەیەدا نوسینە رۆژنامەوانیەکانیان گەیشتونەتە جەماوەرێکی زۆری نێودەوڵەتی ، ئەمەش لەڕێی هاریکاریکردنەوە لەگەڵ newscoop.com کە ناوەندێکی نوێی رۆژنامەوانیی نێودەوڵەتییە.

ناوەندی Newscoop ، بایەخ بەبەشدارییە رۆژنامەوانیەکانی رۆژنامەوانانی گەنج دەدات و دەیانگەیەنێتە جەماوەری نێودەوڵەتیی ئینگلیزیزمان. ئەم ناوەندە ، ساڵی ٢٠١٩ ، خەڵاتی راهێنانی "دیداری نێودەوڵەتیی راگەیاندن"ی سەر بەڕۆژنامەیDeutsche Welle  ی ئەڵمانیی بەدەست هێنا.

شایانی باسە تا ئێستا هەشت دانە لەفێرخوازانی زانکۆمان ، بەبڵاوکردنەوەی نوسینی رۆژنامەوانیی جۆراوجۆر دەربارەی بابەتی جۆراوجۆر لە Newscoop دا ، وەک : کەیسەکانیLGBT  لەعێراق ، مێژوی ململانێی نێوان تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەخێوەتگەی پەنابەرانی ئێزدی ، بیروڕای تایبەت ، بەشدارییان کردوە. 

لەمبارەیەوە ، کامیلا واریندەر – بەڕێوەبەری کارگێڕیی Newscoop ، وتی : "کارکردن لەگەڵ فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی زۆر بەسودبو. بەشدارییە رۆژنامەوانیەکانیان ، سەرنجی چەندەها خوێنەریان بەلای ئەو روداوە جیۆسیاسیانەدا راکێشا کە لەڕۆژنامە ئەمریکیەکاندا باش روپۆش نەکرابون. ئەوان هەوڵێکی رۆژنامەوانیی زۆریان دا ، دڵخۆشبوین بەکارکردن لەگەڵیان".

"سیپا نیهاد" یەکێکە لەبەشدارە جدیەکانی Newscoop ، نوسینە رۆژنامەوانییە بڵاوکراوەکانی لە Newscoop دا ، بەڵگەن لەسەر بەرزیی کوالیتی و بەتوانایی فێرخوازانی بەشی راگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی لەسلیمانی. ئەو ، هەڵبژێردراوی ناو ٤٠٠٠ کەس بو کە داوایان پێشکەش کردبو بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی لاهور بۆ لوتکەی نێودەوڵەتیی لاوان لەپاکستان ، بەڵام بەهۆی پەککەوتنی گەشتە نێودەوڵەتیەکانەوە نەیتوانی بەشداربێت.

 

بۆ زانیاریی زیاتر ، فێرخوازانی ئێستاو لەمەودوای زانکۆمان ، ئەوانەی کە ئارەزومەندی کاری رۆژنامەوانین یان لەڕۆژنامەوانیدا پسپۆڕی بەدەست دەهێنن ، دەتوانن پەیوەندی بەسەرۆکی بەشی ئینگلیزی "عەلی چیتویند"ەوە بکەن.

ئەمانەی خوارەوە لینکی نوسینەکانی فێرخوازانمانن لە Newscoop دا:

For many Yazidi refugees, unbearable life conditions lead to suicide
August 3, 2014: Yazidis remember that black day
Domestic violence in Iraq worsening in COVID-19 lockdown
The fight for education: after the Battle of Mosul
To be LGBTQ in Iraq
Letter To My Mother
In Iraqi Kurdistan on Christmas, Christians and Muslims pray together
Near-death at Mt. Sinjar
In the Name of God…
A young girl chasing her dream
Fighting Pride of the Yazidis
Understanding the Conflict between PKK and Turkey
Rebuttal To Erdogan’s PR Offensive on Rojava
Iraqi women step up
We Are All Rojava
The Luckless Kurds