بەدەستهێنانی مینحەی "ماری جایه‌ر" لەلایەن سێ خانمە فێرخوازی زانکۆی ئەمریکییەوە

Monday, October 2, 2017 - 17:00

دامەزراوەی "ماری جایه‌ر" ، لەسەر بنەمای لێهاتویی ئەکادیمی ، مینحەیەکی خوێندنی ٢٠٠٠$ دۆلاریی بۆ سێ خانمە فێرخوازی بەشی "هەندەسە" و "تەکنەلۆجیای زانیاری" ی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی دابینکرد ، هەر یەکە بەبڕی ٢٠٠٠$ دۆلار ، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ / ٢٠١٨ .

سێ خانمە فێرخوازەکە بریتین لە "زریان ئیبراهیم – لەبەشی هەندەسە" و "بانو ئەزیز و لاڤین لوقمان عوسمان" لەبەشی تەکنەلۆجیای زانیاری ، کە هەریەکەیان بڕی ٢٠٠٠$ دۆلاریان پێ بەخشرا .

لەوتەیەکدا بەو بۆنەیەوە پرۆفیسۆر "روجەر جایه‌ر – سەرۆکی دامەزراوەی ماری جایه‌ر" ، ستایشی خانمانی فێرخواز کردو وتی : "سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی  بەڕێوەبەرێتیی دامەزراوەی ماری جایه‌ر بەشداربون لەهەڵسەنگاندنی خانمە فێرخوازەکان و ئیعجابێکی زۆریان هەبو بەتوانای ئەکادیمی و تایبەتیی ئەوان" ، هاوکات پیرۆزبایی لەخانمانی فێرخواز کردو وتی : "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەکۆمەککردنی خانمانی فێرخواز ، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین لەسەر ئاستی پیشەیی و لەژیانی تایبەتییشیاندا" .