سه‌ره‌تا

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، ساڵی ٢٠٠٧ ، وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆی قازانج نەویست ، بەئامانجی دەستەبەرکردنی خوێندنێکی هەمەلایەنەی لیبراڵ دامەزرا ، خزمەتگوزارییە زانستی و پەروەردەییەکانی لەهەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی ، بەبێ هیچ جۆرە هەڵاواردنێک ، پێشکەش دەکات و خوازیاری پێگەیاندن و دەرچواندنی فێرخوازانێكی خاوەن بەهرەی پیشەیی و کۆمەڵایەتیی بەرزە .

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، پرۆگرامێکی ئەکادیمیی بەهێز دەستەبەر دەکات کە بەزمانی ئینگلیزی ، لەلایەن مامۆستایانێکی نێودەوڵەتییەوە دەگوترێتەوە ، ئامانج  لەدەستەبەرکردن و پێشکەشکردنی ئەو پرۆگرامە ئەکادیمییە بریتییە لە : پەرەپێدانی توانای رەخنەگرتن ، پەیوەندیبەستنی سەرکەوتوانە ، ریشەدارکردنی رەوشتی بەرز لەکارکردندا ، هاووڵاتێتیی باش ، بێوەیی لەهاڵسوکەوتی تاکەکەسیدا ، لەناو زانکۆو لەکۆمەڵگەدا بەگشتی .

 سیما فێرخوازییە بەردەوام پرشنگدارو هەڵکشاوەکەی ناو زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، رەنگ و رواڵەتی ئیتنیکیی ناوچەکە بەرجەستە دەکات ، ئەوەتا زانکۆکە بوە بەروگەی هەرە پەسەندی زیاد لە ١٦٠٠ کچ و کوڕە فێرخواز ، لەهەمو جۆرە نەتەوەو ئایینێکی ناوچەکە .
 
هەڵکەوتەی شاری سلێمانی (لانکی یەکەم زانکۆی ئەمریکی لەهەرێمی کوردستان) رۆڵێکی گرنگی هەبوە لەپتەوکردنی پێگەی زانکۆکەدا ، شاری سلێمانی وەک پنتێکی نێودەوڵەتی وایە بۆ بەیەکگەیاندنی کوردو عەرەب و تورکمان ، موسوڵمانی سوننەو شیعە ، ئێزدی و مەسیحی ، ئەوەتا هەموان بۆ خوێندن و پێکەوەژیان پەیتا پەیتا رودەکەنە ئەو ناوەندە کراوەیەی کە بەردەوام خەریکی پەرەدانە بەفرەڕەنگیی نەتەوەیی و گیانی لێبوردەیی .
زانکۆ پشتیوانی لەئازادیی ئەکادیمی دەکات (وەکو مەبدەئێکی چەسپاو) لەفێرکردن و وانەوتنەوەو توێژینەوەدا ، بەو شێوەیەی کە لەزانکۆو کۆلیجەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریاکادا باوە .
 
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، پرۆگرامە ئەکادیمیەکانی ، فێرخوازانی ، هەروەها چۆنیەتیی وەرگرتنی فێرخواز تیایدا ، تکایە سەردانی بەشە جۆراوجۆرەکانی پێگە ئەلیکترۆنیەکەمان بکەن .