وەگەڕخستنی یەکەم "بیزنس ئەکسیلەرەتەر - Business Accelerator" لەعێراقدا | The American University of Iraq Sulaimani

وەگەڕخستنی یەکەم "بیزنس ئەکسیلەرەتەر - Business Accelerator" لەعێراقدا

Thursday, July 9, 2020 - 11:30

    

"دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI" ، ئەمڕۆ هەواڵی وەگەڕخستنی پرۆگرامی "تەکوین ئەکسیلەرەتەر - Takween Accelerator" ی راگەیاند ، کە یەکەم پرۆگرامی "بیزنس ئەکسیلەرەتەر"ە لەعێراقدا. "تەکوین ئەکسیلەرەتەر - Takween Accelerator" ، لەلایەن "پڕۆژەی يَنْهَض - Yanhad Project"ەوە دیزاین کراوە ، کە پڕۆژەیەکە بۆ هاندانی بەشداریی مەدەنی و پێشەنگایەتیی کار لەناو لاواندا لەعێراق ، لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاو وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا "CDCS"ەوە پارەدار دەکرێت و لەلایەن ئاژانسی "ئەزمون و شارەزایی فەرەنسا - Expertise France"ەوە جێبەجێ دەکرێت. 

 پرۆگرامی "تەکوین ئەکسیلەرەتەر - Takween Accelerator" ، یارمەتیدەر دەبێت لەپەرەپێدانی زیاد لە٤٥ پڕۆژەی پێشەنگ لەسەرانسەری عێراق لەساڵ و نیوی ئایندەدا ، بەئامانجی کۆمەککردنی دامەزرێنەران ، بۆ پەرەپێدانی بیزنسەکانیان بەشێوەیەکی خێراو کاریگەر ، رەخساندنی هەلیکار ، هەروەها گەشەسەندنی ئابوری.

"تەکوین ئەکسیلەرەتەر - Takween Accelerator" کۆمەکێکی چڕوپڕی بەشداربوان دەکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان ، وەک : راهێنانی چڕوپڕ دەربارەی پەرەپێدانی بەرهەم و بازاڕ ، پرۆگرامی تۆکمەی رێنوێنیی نێودەوڵەتی ، هەلی پارەدارکردنی بەرایی seed funding ، هەروەها ئاوێتەبون لەگەڵ وەبەرهێنەران. 

"بات کلاین" ، بەڕێوەبەری "دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI" ، وتی: ("ئەکسیلەرەتەری AEI" ، هەلێکە بۆ گۆڕینی سیمای گشتیی ژینگەی کار لەعێراق). هەروەها وتی: (کاریگەریی زۆری دەبێت بۆ سەر کەرتی تایبەت سەرلەبەر ، زۆر زوو دەبێتە پایەی بنەڕەتیی ژینگەیەکی گەشەکردو ، بیزنسمان و وەبەرهێنەران و ئەکادیمیان و هاوبەشانی دیکە لەیەکتر کۆدەکاتەوە لەپێناوی پشتیوانیکردنی گەشەی کەرتی تایبەت لەعێراقدا بەوپەڕی خێرایی).

"ئەلیکسیس جوشین" ، بەڕێوەبەری "پڕۆژەی يَنْهَض - Yanhad Project"یش بەشبەحاڵی خۆی رایگەیاند: (ئاژانسی "ئەزمون و شارەزایی فەرەنسا - Expertise France" ، بەهاوکاریی لێبڕاوانەی هاوبەشە عێراقیەکانی ، زۆر سەربەرزە بەدەستپێکی جێبەجێکردنی "پڕۆژەی يَنْهَض - Yanhad Project" ، کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاو وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساوە پارەدار دەکرێت. کاروکردەوەو جموجوڵەکان ، پاڵپشت و کۆمەککار دەبن بۆ: بەشداریی مەدەنی ، بەکارخستنی خەڵک ، هەروەها پێشەنگایەتیی کار لەعێراق. بەتایبەتی کار لەگەڵ "دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI" دەکەین ، کۆمەکی گەنجانی عێراق دەکەین بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان و دامەزراندنی یەکەم ئەکسیلەرەتەر لەوڵاتەکەدا. لەم پێناوەدا ، تیمەکە هاوکاریی زیاد لە ٤٥ کۆمپانیای تازەکار دەکات بۆ فراوانکردنی بازنەی کارو هەڵسوڕانیان). 

 

دەربارەی "دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI" 

"دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI" ، بەئامانجی کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان گەشەی کەرتی تایبەت لەقۆناغی بەراییداو پێشکەوتنی ئابوریی نیشتیمانی ، وەگەڕخراوە ، لەکاتێکدا پێشەنگانی کار لەعێراق روبەڕوی ئاستەنگ بونەتەوە بەدەست لاوازیی ژێرخانی ئابوری و رێنوێنی و سەرمایەوە. بۆیە "دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI" ، کاردەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە ، لەڕێی دەستەبەرکردنی سەرچاوەی زانستیی پراکتیکی بۆ کەسانی ئارەزومەند لەپێشەنگانی کار ، ئاشناکردن و گەیاندنیان بەڕێنوێن و راوێژکارانی پیشەیی ، چالاکییە بەرگوزارەکان ، هەروەها پارەدارکردنی بەرایی seed funding.

 

دەربارەی ئاژانسی "ئەزمون و شارەزایی فەرەنسا - Expertise France"

ئاژانسی "ئەزمون و شارەزایی فەرەنسا - Expertise France" ، ئاژانسی گشتیی فەرەنسایە بۆ هاوکاریی تەکنیکیی نێودەوڵەتی. ئامانجی بەشداریکردنە لەبەردەوامیدان بەپەرەپێدان ، لەسەر بنەمای هاوپشتی و گشتگیری ، لەڕێی باشکردنی کوالیتیی سیاسەتە گشتیەکانەوە بەتایبەتی لەناو وڵاتانی دۆست و شەریکدا. ئاژانسی "ئەزمون و شارەزایی فەرەنسا - Expertise France" ، دیزاینکردن و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی هاوکاریکردن کە تایبەتن بەگواستنەوەی بەهرەمەندی لەنێوان پیشەوەراندا ، دەگرێتە ئەستۆ. ئەم ئاژانسە ، پەرەپێدانی کارە لەیەکتر هەڵپێکراوەکان ، هەروەها کۆکردنەوەی شارەزاییە گشتی و تایبەتیەکان لەپێناوی وەڵامدانەوە بەپێداویستیەکانی وڵاتانی شەریک ، دەگرێتە ئەستۆ.

 

بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ "دەستپێشخەریی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بۆ پێشەنگایەتیی کار - AEI":
بات کلاین
بەڕێوەبەری  AEI
pat.cline@auis.edu.krd
تەلەفۆن: +964 0770 555 5555
www.auis.edu.krd/AEI/

 

بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ "پڕۆژەی يَنْهَض - Yanhad Project":
هێلین بیکر
راوێژکاری پەیوەندیەکان
helen.baker@expertisefrance.fr
تەلەفۆن: +964750732 2214
www.expertisefrance.fr