دەقی پرسەنامەی زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق، سلێمانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەنابی مام جەلال تاڵەبانی

Wednesday, October 4, 2017 - 09:45

بەناوی زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق، سلێمانی، لە ناخەوە خەمبارین بۆ کۆچی دوایی ڕابەری بەئەزموونی کورد و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەنابی  (مام جەلال تاڵەبانی). بەڕێزیان  تەنها وەک ڕابەرێکی سیاسی یاد ناکینەوە، بەڵکو وەک پاڵپشتێکی بەهێز و سەرەکی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی هەردەم ناوی بەرز و پیرۆز دەمێنێتەوە لەلامان. بەڕێزیان باوەڕێکی بەهێزی هەبوو بە توانای خوێندن لە گۆڕانکاری کۆمەڵدا،وەک چۆن پاڵپشتێکی بەردەوامی دروستکردنی دامەزراوەیەکی خوێندن بوو کە هەموو بیرو باوەڕە عەشیرەتگەری و باکگراوندە نەتەوایەتی و ئینتیما سیاسیەکان تێدەپەڕێنێت.

لێرەوە بەناوی ئەنجومەنی ئەمینداران، کارمەندان، مامۆستایان، و خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  کەسوکاری مام جەلال تاڵەبانی و نەتەوەی کورد و گەلی عێراق دەکەین، بۆ خەمی گەورەی لەدەستدانی سەرۆک تاڵەبانی.

Tags: