دیداری سلێمانی

Wednesday, February 8, 2017 - 10:30

چەند ساڵی پێشو ، جۆرەها ئاژاوە ، بارگرژی ، هەروەها ئاڵوگۆڕی بێوێنە ، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای گرتەوە ، لەبەهاری عەرەبییەوە بیگرە تا دەرکەوتنی داعش. ئاڵوگۆڕەکان لەدینامیکییەتی دەسەڵاتدا ، قەیرانە مرۆییەکان و رەوە بەکۆمەڵەکان ، ناوچەکەیان خستە بەردەم داهاتویەکی نادیارو گرفتاری نائارامییەکی سەختیان کرد . لەناوجەرگەی ئەم ململانێ و ئاڵوگۆڕیانەدا ، دیداری سلێمانی ، سەکۆیەکی دەگمەنی دەستەبەر کردوە بۆ گفتوگۆکردن و تاووتوێکردن و دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی هەمیشەیی بۆ  ئەو کێشەو گرفتە سەختانەی کە روبەڕوی ناوچەکە بونەتەوە .

ئێمە ئێستا لەبەردەم وەرچەرخانێکی نوێداین . کارێکی بەڕاستی مەزنە کە ئێوەی پسپۆڕ ، بەرپرس ، توێژەرو شارەزا  هەرهەمو ، لێرەدا کۆبکەینەوە .

دیداری سلێمانی ، تەنها لەماوەی چوار ساڵدا ، پێشکەوتنێکی گرنگی بەخۆیەوە بینی ، وایلێهات بو بەیەکێک لەو سەکۆ ئازادە گرنگانەی کە بایەخ بەتاووتوێکردنی سیاسەتە نوێیەکان دەدەن  لەناوجەرگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . ئەم دیدارە ، جەماوەرێکی سەنگین و جۆراوجۆری لەشوێنانی جۆراوجۆری دنیاوە بەلای خۆیدا راکێشاوە .

لەتاووتوێکرنی کاریگەریەکانی بەهاری عەرەبی و پاڵنەرەکانییەوە بیگرە بۆ ئاڵوگۆڕە خێراکان لەدینامیکییەتی دەسەڵاتدا لەڕۆژهڵاتی ناوەڕاست ، بۆ تێگەیشتن لەدەرکەوتن و بڵاوبونەوەی خێرای توندڕەوی . تاووتوێکردنی هەرەسی دارایی و شوێنەوارە کۆمەڵایەتییەکانی قەیرانە مرۆییەکان . بەرەو راڤەکردنی دینامیکیەتێکی نوێ لەناوچەکە .

دیداری سلێمانی ، چەندین پسپۆڕی نێودەوڵەتی ، بەرپرس ، ئەکادیمی ، رۆژنامەنوس و سەرۆک عەشرەتی کۆکردەوە ، بۆ بەشداریکردن لەگفتوگۆیەکی راشکاوانەی کراوەو ئامانجدارو چارەسەرکردنی ئەو کێشە ترسناکانەی کە روبەڕوی ناوچەکە بونەتەوە .

گرەوی دیداری سلێمانی ، لەسەر گفتوگۆکردن نییەو هیچیتر ، بەڵکو لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەیە بۆ ئەو قەیرانەی یەخەی ناوچەکەی گرتوە . گفتوگۆی ئازاری دادێ ، ئامانجی ئەوەیە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا بخاتە بەر باس ، هاوکات لەگەڵ گەڕی ئێستای ململانێکە .