یانەکانی فێرخوازان

چەندین یانەو رێکخراوی فێرخوازی لەزانکۆی ئەمریکیدا هەن بۆ  مۆسیقا ، زانست ، کاری کۆمەڵایەتی و … هتد  کە بەردەوام چالاکییان هەیە .

هەر فێرخوازێک بیەوێت ببێت بەئەندام لەیەکێک لەیانەکاندا ،  یان بیەوێت یانەیەکی تایبەتی دابمەزرێنێت ، با پەیوەندی بکات بەبەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی خوێندکاران (ئۆلیڤەر کییلس - Oliver Keels) ەوە  لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە :  oliver.keels@auis.edu.krd .

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بڕوای وایە چالاکیەکانی فێرخواز لەدەرەوەی پۆل زۆر گرنگە بۆ پەروەردە کردنی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی شارەزاییەکی تەواو لەزانکۆدا .
زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، هانی فێرخوازان دەدات کە وەرزش بکەن، بۆ ئەو مەبەستە دو (٢) یاریگای بۆ دەستەبەر کردون: یەکێکیان بۆ تۆپی پێ، ئەوی تریان بۆ باسکە  (بۆ تیپی کچان و تیپی کوڕان)، هەروەها شوێنی چەندین یارییتری بۆ دەستەبەر کردون، لەوانە: تێنس و شەترەنج.