کۆرسی زمانی کوردی (زاری سۆرانی)

زمانی کوردی - زاری سۆرانی :  قۆناغی  1

ئامانج لەپێشکەشکردنی ئەم قۆناغەی کۆرسەکە فێرکردنی ئەو کەسانەیە کە سەرەتایانە لەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) دا ، بۆ ئەوەیە رایانبهێنێت لەسەر قسەکردن و گفتوگۆکردن بەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) ،هەستی متمانەبەخۆبونیان تێدا پتەوتر بکات و وایان لێبکات سەرکەوتوانە بەزمانی کوردی قسەو گفتوگۆ بکەن و تێکەڵاوی کۆمەڵگەی کوردی ببن .

هیچ مەرجێکی تایبەتی دیاری نەکراوە بۆ بەشداریکردن لەم قۆناغەی کۆرسەکەدا چونکە بۆ کەسانی تازەکارو نەشارەزایە .


زمانی کوردی - زاری سۆرانی :  قۆناغی 2

ئامانج لەپێشکەشکردنی ئەم قۆناغەی کۆرسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو فێرخوازانەیە کە قۆناغی سەرەتایان بڕیوە لەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) دا ، هەروەها ئەو کەسانەی کە کەم تا زۆر توانایەکیان لەقسەکردن بەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) دا هەیەو دەیانەوێت ئاستی قسەکردنیان پێشتر بخەن .

لەم قۆناغەدا ، ئەو توانایەی قسەکردن بەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) کە لەقۆناغی یەکەمدا بەدەست هاتوە پێشتر دەخرێت ، هەروەها هەوڵدەدرێت توانای خوێندنەوەو نوسین بەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) لەلای فێرخواز  پەرەی پێبدرێت .

مەرجی بەشداریکردن لەقۆناغی دوەمی کۆرسەکەدا بریتییە لە : خوێندن و بڕینی قۆناغی  یەکەمی کۆرسەکە .


زمانی کوردی - زاری سۆرانی :  قۆناغی 3

ئامانج لەپێشکەشکردنی ئەم قۆناغەی کۆرسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو فێرخوازانەیە کە قۆناغی یەکەم و دوەمیان بڕیوە لەفێربونی زمانی کوردی (زاری سۆرانی) دا .

لەم قۆناغەدا ، ئەو توانایەی خوێندنەوەو قسەکردن بەزمانی کوردی (زاری سۆرانی) کە لە دو قۆناغەکەی  پێشودا بەدەست هێنراوە پەرەی زیاتری پێدەدرێت ، لەبەرئەوەی گرنگیی زیاتر بەخوێندنەوەو نوسین و تێگەشتن دەدرێت.

قۆناغی 3 ، بۆ ئەو ئارەزومەندانەیە کە لێبڕاوانە لەهەوڵی فێربونی زمانی کوردیدان ، لەم قۆناغەدا هەمو پێداویستیەکانی فێربون دەخرێنە بەردەستی فێرخوازان و ئەوپەڕی توانا بەخەرجدەدرێت  بۆ فێرکردنیان و  راهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی زمانی کوردی (زاری سۆرانی) بەشێوەیەکی سەرکەوتو .

مەرجی بەشداریکردن لەقۆناغی سێیەمی کۆرسەکەدا بریتییە لە : خوێندن و بڕینی قۆناغی  یەکەم و دوەمی کۆرسەکە .


قۆناغی یەکەم (سەرەتایی) لەمانگی ١ ی ٢٠١٦ دا دەبێت
بەروار :
پاشتر رایدەگەیەنین
کاتی وتنەوەی وانەکان : ٥:٣٠  بۆ ٨ ی ئێوارە
ماوەی کۆرسەکە : پێنج هەفتە (دوشەممان و چوارشەممانی هەمو هەفتەیەک)
تێچوی بەشداریکدن لەکۆرسەکەدا : ٢٩٩ $ (بەهەمو  پێداویستیەکانی خوێندن) ەوە
بۆ زانیاریی زیاتر یان خۆناونوسکردن ، پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیڵەوە  : pdi@auis.edu.krd
یان بەم ژمارە تەلەفۆنەوە : ٠٨٨٢-٠١٤-٠٧٧١/ ٢٩٤٥-٥٤٨-٠٧٧٠

          

It appears your Web browser is not configured to display PDF files. Download adobe Acrobat or click here to download the PDF file.

Click here to download the PDF file.