کۆرسی زمان

لەپێناو باشترکردن و سەرخستنی ئاستی زمانی ئینگلیزیی خوێندکاران و هاوکاریکردنیان لەبواری کارکردندا، یان پێگەیاندنیان بۆ دەستکردن بەژیانی ئەکادیمی، پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) کۆرسی زمانی ئینگلیزی بەهەموو ئاستە جیاوازەکانیەوە پێشکەش دەکات. کۆرسەکان لەلایەن پڕۆفیسۆری پسپۆڕەوە دەگوترێنەوە بەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.

په‌یمانگاکه‌مان کۆرسی سەرەتایی زمانی (کوردی و عەرەبی) ش پێشکەش دەکات بۆ کەسانی بیانی، هەروەها بۆ هەر کەسێک کە  ئارەزووی باشترکردنی توانای خۆی لەزمانی کوردی یان عەرەبیدا بکات.

پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی لە زانکۆی ئەمریکی له‌ عێراق، سلێمانی کۆرسێکی تایبەتی دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی توانای قسەکردن بەزمانی عەرەبی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن لەزمانی عەرەبی .
ئەم کۆرسە بەتایبەتی بۆ ئەو فێرخوازانە داڕێژراوە کە توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا لەئاستێکی زۆر باشدایەو دەیانەوێت زمانی قسەکردنیان بەرەو پێش ببەن . ئەم کۆرسە ، بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگی دەدات بە قسەکردن ، فێرخوازان بەجۆرێک فێری قسەکردن دەکات کە بتوانن بۆ ماوەیەکی زیاترو بەبێ کێشەو بەبەردەوامی ، بەزمانی ئینگلیزی بدوێن 
لە گەرمای هاوین بێزاریت ؟ دەتەوێت لەو کەشە گەرمە رزگارت ببێت و هاوکات فێری زمانی ئینگلیزی ببیت ؟ بەشداربە  لەکۆرسی نوێی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی .
پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، پشتگیریی  کەسایەتیەکان ، رێکخراوەکان و گروپە پیشەییەکان دەکات لەڕێی پێشکەشکردنی کۆرس و پرۆگرامەوە ، یەکێک لەگرنگترین کۆرسەکان تایبەتە بەخوێندنی زمانی ئینگلیزی .
کۆرسێکی سێ هەفتەییە ، بە ٢ شەفت پێشکەش دەکرێت : شەفتی بەیانیان و شەفتی دوانیوەڕوان ، تایبەتە بەفێرخوازانی تەمەن ١٣ بۆ ١٧ ساڵ ، هەلێکی باشە بۆیان بۆ پێشخستنی توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا ، هەروەها فرسەتێکیشە بۆیان بۆ چێژوەرگرتن و هاوڕێیەتیکردنی یەکتر.
پەیمانگای گەشەپێدان و پیشەیی لەزانکۆی ئەمریکی له‌ عێراق، سلێمانی کۆرسی زمانی کوردی (زاری سۆرانی) پێشکەش دەکات ، بەئامانجی پەرەپێدانی توانای قسەکردن لەلای بەشداربوان،  بۆ ئەو کەسانەی شارەزای زمانی کوردی نین بەڵام دەیانەوێت شارەزای ببن ، بەجۆرێک کە بتوانن لەو ماوەیەدا کە رێیان لەهەرێمی کوردستان کەوتوە کاروباری ژیانی رۆژانەیان بەڕێوە ببەن و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەدا پەیوەندی ببەستن .