چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داواکاری:

حاڵی حازر دەرگا لەسەر پشتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەمەبەستی خوێندنی ماجستێر لەکارگێڕیی کار لەپایزی ٢٠١٧ دا .

زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، پێشوازیی گەرم لەسەرجەم فێرخوازانی لێوەشاوە دەکات ، بەچاوپۆشی لەهەر جیاوازییەکی ئایینی ، نەتەوەیی ، یان تەمەن و رەگەز ، وەرگرتنی فێرخواز تەنها لەسەر یەک بنەما دەبێت کە بریتییە لەلێوەشاوەیی زانستی و ئەکادیمی و توانای سەرکەوتن ، بۆ ئەو مەبەستە ، زانکۆ پشت دەبەستێت بەپرۆسەیەکی ئازادانەی وەرگرتن ، واتە لەنێو داواکاریەکانی فێرخوازاندا تەنها ئەوانەیان پەسەند دەکات کە مەرجەکانی وەرگرتنیان تێدایە .

هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی داواکاریی خوێندن :

ئەو فێرخوازانەی خوازیاری خوێندنی ماجستێرن لەبواری کارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ،  پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێن :

 

١ – ئەم لینکە بکەرەوە : http://auis.edu.krd/MBA/apply

٢ – هەنگاوی (١) تەواو بکە ، ئەویش لەڕێی پێشکەشکردنی زانیاریی کەسی لەبارەی خۆتەوە ، بۆ ئەوەی داواکاریەکەت بچێتە بواری کردەییەوە .

٣ – نامەیەکی ئەلیکترۆنیت پێدەگات لەڕێی ئیمەیڵە تایبەتیەکەی خۆتەوە ، زانیاریی تێدایە دەربارەی چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داواکاریی خوێندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە .

٤ – بەیانکردنی سەرجەم زانیارییە داواکراوەکانی تایبەت بەپێشکەشکردنی داواکاریی خوێندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە .   

٥ – نامەیەکی دڵنیاییت لەڕێی ئیمەیڵە تایبەتیەکەی خۆتەوە پێدەگات کە دەیسەلمێنێت داواکەت گەیشتوە .

٦ – وریای ئیمەیلەکەتبەو چاودێریی بکە نەوەکو داوای زانیاریی زیاترت لێبکرێت یان پێویستت بەڕاستکردنەوەی هەندێک زانیاری بێت .

٧ – فێرخوازانی پەسەندکراو بانگ دەکرێن بۆ موقابەلە .

٨ – نامەی فەرمی دەنێردرێت بۆ فێرخوازانی وەرگیراو ، بۆ ئەوەی دڵنییابن کە وەرگیراون لەخوێندنی ماجستێر لەکارگێڕیی کار .

٩ – دواجار ، پێشکەشکردنی بڕوانامە فەرمیەکان و ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانا لەزمانی ئینگلیزیدا .

لانیکەمی مەرجەکانی وەرگرتن :

  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بەرزتر .

  • تاقیکردنەوەی توانا لەزمانی ئینگلیزیدا (تۆفڵ ئای بی تی ، یان ئایڵتس) ، بەمەرجێک ئەو نمرەیەت تێدا هێنابێت کە لێت دەخوازرێت .

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی تاقیکردنەوەی توانا لەزمانی ئینگلیزیدا (تۆفڵ ئای بی تی) و خۆناونوسکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە ، سەردانی سەنتەرەکەمان (سەنتەری تاقیکردنەوە) بکە ، لەڕێی ئەم لینکەوە :

http://auis.edu.krd/toefl-ibt

 

تاقیکردنەوەی توانا لەزمانی ئینگلیزیدا (تۆفڵ ئای بی تی)  نمرەی داواکراو 
تۆفڵ ئای بی تی)  لانیکەم ٧٢ و بەرەوسەرتر
ئایڵتس ٥ . ٦ و زیاتر 

 

تێبینی : رەنگە هەندێک مەرجی زیاترت بەسەردا بسەپێنرێت ، لەسەر بنەمای نمرەکەت لەتاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزیدا ، بەڵام ئەگەر حاڵەتی تایبەتیی لەو جۆرە روبدات ئەوا لەقۆناغی موقابەلەو خۆناونوسکردندا رونکردنەوەی پێویستت دەدرێتێ .

پێداویستیەکانی پێشکەشکردنی داواکاری لەڕێی ئینتەرنێتەوە :

  • زانیاریی کەسی (ناو ، ناونیشان ، تەلەفۆن و ئیمەیل)
  • تۆمارنامە (سجل) ی قۆناغی دواناوەندی - سانەوی (ناوی قوتابخانەی داناوەندی ، ساڵی تەخەڕوج ، تێکڕای نمرەکان)
  • تۆمارنامەی ئەکادیمیی زانکۆیی (ناوی زانکۆ ، بەش ، ساڵی تەخەڕوج ، تیکڕای نمرەکان)
  • نمرەی تاقیکردنەوەی توانا لەزمانی ئینگلیزیدا (جۆری تاقیکردنەوە)
  • تۆمارنامەی پیشەیی (ناردنی سیڤیی خۆت لەڕێی ئیمەیلەوە بۆ راوێژکاری قبوڵ)
  • پوختەیەک لەبارەی خۆتەوە (هەندێک زانیاریی کەسی دەربارەی خولیاکانت ، لە ٧٠٠ وشەیەک تێپەڕ نەکات ، هاوپێچی سیڤیەکەتی بکەو لەڕێی ئیمەیلەوە بینێرە بۆ راوێژکاری قبوڵ)

تێچوی خوێندن:

تێچوی خوێندنی ماجستێر لەکارگێڕیی کار ، هەر کۆرسەو لەکاتی خۆیدا دەدرێت ، تێچوی هەر کۆرسێک بریتییە لە ١٣٧٥ دۆلاری ئەمریکی ، واتە کۆی گشتیی تێچوی پرۆگرامی ماجستێر دەگاتە ٢٣٣٧٥ دۆلاری ئەمریکی ، بەڵام لەڕێی ئەوەدایە گۆڕانیشی بەسەردا بێت .

پێداویستیەکانی موقابەلە:

فێرخوازانی شایستە بانگهێشتی زانکۆ دەکرێن بۆ ئەنجامدانی موقابەلەی کەسی لەگەڵ لیژنەی قبوڵ لەپرۆگرامی ماجستێڕ لەکارگێڕیی کار کە پێکدێت لە : ئەندامانێک لەدەستەی وانەبێژیی زانکۆ ، فەرمانبەرانێک لەفەرمانبەرانی زانکۆ ، موقابەلەکە ئەم گفتوگۆیانە دەگرێتەوە :

  • تاووتوێکردنی باکگراوندی زانستی

  • تاووتوێکردنی شارەزایی پیشەیی و کار

  • تاووتوێکردنی شارەزایی لەسەرکردایەتیکردندا

  • تاووتوێکردنی ئاستی بایەخدان بەپرۆگرامی ماجستێر لەکارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی  

  • فێرخوازی داواکار ، بەر لەئەنجامدانی موقابەلەکە ، پێشوەختە بڕی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەکو رەسم تەسلیم دەکات . 

پێداویستیەکانی خۆناونوسکردن:

  • تەواوکردنی پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری لەڕێی ئینتەرنێتەوە .

  • دەسخستن و خستنەڕوی بەڵگەنامەی قبوڵبون لەزانکۆ .

  • پێشکەشکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی ئامادەیی .

  • پێشکەشکردنی راپۆرتێکی فەرمی دەربارەی تاقیکردنەوەی توانا لەزمانی ئینگلیزیدا (تۆفڵ ئای بی تی ، یان ئایڵتس) .

  • ئیمزاکردنی گرێبەستی نێوان زانکۆو فێرخواز .


پێوەرەکانی قبوڵکردنی راستەوخۆ بۆ دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی :

دەرچوی زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، رەنگە لەهەندێک پێوەر ببەخشرێت ، ئەگەر بیسەلمێنێت لەڕوی ئەکادیمییەوە سەرکەوتو بوە : 

  • بەتێکڕای ٠ . ٣ یان زیاتر تەخەڕوجی کردبێت .

  • بەڵگەیەکی نوسراو لەمامۆستایەکی پسپۆڕەوە (پسپۆڕ لەو بوارەدا کە خودی فێرخوازەکە تیایدا خوێندوە) بهێنێت و بیخاتەڕو .

  • بیسەلمێنێت کە ٣٠ سەعات بەشداریی راهێنان یان کارێکی تری هاوشێوەی ئەوی کردوە ، هەروەها راپۆرتێکی نوسراو دەربارەی ئەزمونی کەسیی خۆی پێشکەش بکات ، لەگەڵ بەڵگەیەکی نوسراو لەلایەن سەرپەرشتیاری راهێنانەکەیەوە .

  • فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، لەمەرجی تاقیکردنەوەی (تۆفڵ ، یان ئایڵتس) دەبەخشرێن .


پەیوەندیکردن:

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی خۆناونوسکردن لەپرۆگرامی ماجستێر لەکارگێڕیی کار ، تکایە پەیوەندی بکەن بەئۆفیسی قبوڵەوە لەزانکۆ ، لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە : admissions@auis.edu.krd  

یان لەڕێی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە : +964 (0) 770 461 7555.