پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی

پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) لە زانکۆی ئەمەریکی له‌ عێراق، سلێمانی، پشتگیریی کەسایەتیەکان، رێکخراوەکان و گروپە پیشەییەکان دەکات لەڕێی پێشکەشکردنی کۆرس و پڕۆگرامەوە کە زۆربەیان تەرخان کراون بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و بەڕێوەبردن و کارگێڕیی کار. مامۆستا ئەمریکیەکانمان کە زمانی ئینگلیزی زمانی دایکیانە، هەوڵ دەدەن بەشێوازێکی مۆدێرن خوێندکارەکانمان فێر بکەن و  ئامادەیان بکەن بۆ کارکردن لەبازاڕە دیارو نێودەوڵەتیەکاندا. په‌یمانگاکه‌مان ئامێزی واڵایە بۆ وەرگرتنی داواکاریەکانتان و ئامادەیە بۆ دابینکردنی کۆرس و پڕۆگرامی تایبەت بەپێی داواو ویست و پێویستیەکانی ئێوە .