پڕۆگرام و پەيڕەو

پڕۆگرامى ئامادەکاریی ئەکادیمى، لەبوارى خوێندنەوەو نوسیندا، چوار ئاست دەگرێتەخۆ.

لەهەر ئاستێک لەو چوار ئاستەدا ، بەچڕوپڕی زمانى ئینگلیزى دەخوێندرێت، بەهەمو لایەنەکانیەوە: رێزمان، خوێندنەوە، گوێگرتن و قسەکردن، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەرکەوتن بۆ فێرخوازان لەبواری ئەکادیمیدا.

سەرجەم ئاستەکان، رۆژانە  پێنج سەعات وانە دەخوێنن (لەیەکشەممەوە هەتا پێنجشەممە) لە (٢) پۆلدا کە کراون بەچوار بەشەوە.

هەر تێرمێکى ئەم پرۆگرامە،  ماوەى دوازدە (١٢) هەفتە دەخایەنێت و لەپاییزو بەهارو هاویندا بەردەوام دەبێت.

بەدەستهێنانى نمرە گرنگە بۆ فێرخوازان، بەڵام نمرە  پێوەرى سەرەکى نییە بۆ دیاریکردنی لێهاتوییان لەزمانى ئینگلیزیدا.

ئەو پێوەرانەی لەدیاریکردنی  لێهاتویی فێرخوازدا بەهەند وەردەگیرێن ئەمانەن: ئامادەبونى رۆژانە لەوانەکاندا، بەشداریکردن لەگفتوگۆدا لەکاتی وانەکاندا، راهێنان لەسەر نوسینەوەی وانەکان، بەشداریکردن لە (وۆرک شۆپ) و چالاکییەکانى ترى دەرەوەى مەنهەجدا.چالاکییەکانى ترى دەرەوەى مەنهەجدا. 

لە دەرەوەى پۆلەکان:

پرۆگرامى ئامادەکاریی  ئەکادیمى، پرۆگرامێکى چروپڕە، رۆژانە دۆستایەتی  لەنێوان مامۆستاو فێرخوازدا دروست دەکات، دەبێتە هۆى دروستبونی پەیوەندییەکى بەهێز لەنێوانیاندا کە لەدەرەوەى پۆلەکانیشدا رەنگدانەوەی دەبێت. مامۆستایان و فێرخوازان هاوکارن لەبەڕێوەبردنى رێکخراوە خێرخوازی و وەرزشیەکان، هەروەها لەبەڕێوبردنی پێشبرکێکان و هەر چالاکیەکی تری ناو زانکۆدا، جا شانۆبێت یان هەر چالاکییەکیتر لەو چالاکییە جۆراوجۆرانەی لەڕێی یانە جۆراوجۆرە فێرخوازیەکانی ناو زانکۆوە رێکدەخرێن .