پشت پێبەستن و پلەبەندی زانکۆی ئەمریکی

زانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی (AUIS)، لەپلەبەندییەکدا کە  لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە راگەیەنرا ، پلەی یەکەمی پێ بەخشرا لەنێوان زانکۆ تایبەتەکاندا لە هەرێمی کوردستانی عێراق .

ئامانجی زانکۆ ئەوەیە خوێندنی لیبڕاڵ ئاڕت ببێتە خوێندنی گرنگیپێدراو و پێشکەوتو لەکوردستان . لیژنەی بەرێوەبردنی زانکۆ هەمیشە لەهەوڵی چەسپاندنی ئەم ئامانجەدایە : هەمو ڕێکخراوەکان رێک دەخاتەوە ، سەرپەرشتیی هەمو ڕاپۆرت و داتاکان دەکات ، هەروەها ڕاپۆرتی زۆر بەرهەم دەهێنێت لەبارەی (پشتپێبەستنی زانکۆ) ەوە .

 

ئەندامانی (لیژنەی پشتپێبەستنی زانکۆ) :

Rachel Gresk سەرۆکی بەشی پڕۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی (APP)

Ashty Qazzaz بەشی ئەندازیاری

Tobin Hartnell بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان

Ramalingam Periasamy بەشی بیرکاری و زانستی سروشتی

 

عێراق

لە ژێر یاساکانی حکومەتی هەرێمی کورستان، کە "هەرێمێکی ڕێکخراوە" بە پێی بڕگەی ١١٣.٦ لە یاسای عێراقی، زانکۆی ئەمریکی وەک ڕێکخراوێکی باوەڕپێکراو ناوبراوە، هەروەها بە یەكیک لە باشترینەکان دادەنرێت لە نێوان هاوشێوەکانی بە پێی بڕیاری فەرمی یاسایی. ئەم بڕیارانە دراوە بە مەبەستی دان پێدانانی ناو نەتەوەیەتی و نێودەوڵەتی، ئەمە لە کاتێکدا کە بە پێی دەستووری عێراقی (ماددەی ١١٥)، دان پێدانانی خوێندن و پەروەردە لەلایەن حکومەتی فیدڕالیەوە نیە، بەڵکو پلە پێدان و دان پێدانانی ناوچەیی گرنگی هەیە و زیاتر گرنگی پێ دەدرێت.

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی، بە پێی یاساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئیش دەکات. بێجگە لە ستانداردی زانکۆی ئەمریکی خۆی، هەموو خوێندکارانی زانکۆکە پێویستە کە پەێڕەوی هەموو یاساکانی وەزارەت بکەن. لەگەڵ ئەمشدا، بێجگە لە تاقیکردنەوەی کوالیتی بۆ دڵنیابوونەوە، هەموو بابەتەکانی زانکۆی ئەمریکی پابەندن بە یاسا و ڕێسای وەزارەت لە هەرێمی کوردستان. زانیاری زیاتر دەربارەی وەزارەت لێرەوە ببینە.


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

 

پرۆگرامی ئەکادیمی، کە بە زمانی ئینگلیزی دەوترێتەوە، بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بەو ستانداردانە بگات یان تێیان بپەڕێنێت کە لە لایەن ڕێکخراو و کۆمەڵگەوە کە ئیشیان ئەوەیە پلەی باوەڕپێ بوون بدەن بە خوێندنگە و زانکۆکەن و وانەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

لیژنەی دان پێدانان و پشت پێ بەستنی پرۆگرامی ئینگلیزی (CEA)، دەسەڵاتی داوە بە پرۆگرامی ئامادەکردنی ئەکادیمی (APP) لە زانکۆکە بۆ ماوەی ٥ ساڵ، لە مانگی چواری ٢٠١٥، تا  مانگی چواری ٢٠٢٠، CEA بڕوا پێ کراوە لەلایەن سکرتێری پەروەردەی ویلایەتە یەکگتووەکان وەک ڕێکخراوێکی دان پێدانان و پشت پێ بەستنی نەتەوەیی بۆ پەیمانگا و پڕۆگرامەکان کە بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنن لە ناو ئەمریکادا.

APP بە جۆرێک کار دەکات کە کوالیتی بەرز بێت، لەگەڵ پرۆگرامێکی ڕێگە پێدراوی خوێندن، وانە بێژی بەتوانا، سەرچاوەی پڕ و تێر، هەروەها یاسا ی وەرگرتن و دامەزراندنی بڕوا پێ کراو. بەهۆی هەوڵی بەردەوامی ستاف و کارمەندانی APP، APP بوەتە خاوەنی پێزانینی کۆمەڵگە و ڕای گشتی، کە ئەمەش واتای وایە کە بە تەواوی گەیشتووە بە ستانداردی ئەمریکی و جیهانی کە دانراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکیەوە.

دۆکیومێنت و زانیاری زیاتر هەیە لە ئۆفیسی بەڕێوە بردنی APP لە بینای ئەکادیمی ( بینای B) لە ناو زانکۆدا.