پرۆگرامی کارگێڕیی کار

فێرخوازانی بواری کارگێڕی کار، زانستێکی هەمەلایەنەیان  دەدرێتێ کە بەکەڵکیان دێت بۆ کارکاردن لەدامەزراوەکانی کەرتی تایبەتدا .
پرۆگرامی کارگێڕیی کار ، فێرخوازان رادێنێت لەسەر بیرکردنەوەى رەخنەگرانە ، چارەسەرکردنی گرفت ، کاروباری ژمێریارى ، دارایى ، ئابوری ، بەڕێوەبردن ، یاساو رەوشت ، بۆ ئەوەی بتوانن لەبازاڕی کاردا چالاکانە هەڵسوڕێن و بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن .