پرۆگرامی دیراساتی نێودەوڵەتی

پرۆگرامی دیراساتی نێودەوڵەتی لەلایەن (بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان) ەوە بەڕێوە دەبرێت و پێشکەش دەکرێت ، بایەخ دەدات بە : سیاسەت ، ئابورى ، جوگرافیا ، مێژو ، ئەنترۆپۆلۆجیاو … هتد .
فێرخوازانی بەشی دیراساتی نێودەوڵەتی ، فێردەکرێن کە بەشێوەیەکی هاوچەرخ و زانستیانە وردببنەوە لە : سیستەمە سیاسى و کەلتوریەکان و کارلێکی ئەو سیستمانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، هەروەها رادەهێنرێن لەسەر :  پراکتیزەکردنی تیۆرییە جیاوازەکان  بەسەر پێشهاتە نەتەوەیی و ناوچەیى  و نێودەوڵەتییەکاندا ، سەرەنجام ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی : رەخنەگرانە بیربکەنەوە ، باش بنوسن و راڤە بکەن ، پرسیاری گرنگ بکەن ، گرفتەکان لەڕوانگەی جۆراوجۆرەوە تاووتوێ بکەن .

فێرخوازانی بەشی دیراساتی نێودەوڵەتی ، دەتوانن لەچەندین بواری گرنگدا کار بکەن ، لەوانە : بواری دیبلۆماسی ، بازرگانیی نێودەوڵەتى ، چالاکیی مەدەنی و  ناحوکومی ، کاری حکومی لەئۆرگانە حکومییە ناوچەیی و نیشتیمانیەکاندا ، هەروەها  کارکردن لەکەرتی پەروەردەو رۆژنامەگەریدا .
فێرخوازانی ئەم بەشە ، دەتوانن بڕوانامەی باڵا لەچەندین بواردا بەدەست بهێنن ، لەوانە : یاسا ، کارگێری ،
ئابوری ، سیاسەت ، مێژو .