پرۆگرامی بەکالۆریۆس

بەرنامەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، وا داڕێژراوە کە فێرخواز فێربکات : رەخنەگرانە بیربکاتەوە ، بەڕەوشتی بەرزەوە رەفتار بکات ، بەڕەوانی بدوێت و بنوسێت ، شارەزای بنەما زانستییە گرنگەکان ببێت ، تامەزرۆی پرسیارکردن بێت دەربارەی هزری نوێ و نائاشنا ، روانگە جیهانییەکان بۆ تەماشاکردنی بابەتە جیاوازەکان بناسێت و … هتد .

فێرخوازانی بەکالۆریۆس لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، پێشئەوەی بواری پسپۆڕیی خۆیان دیاری بکەن و تیایدا بخوێنن ، بەپرۆسەی خوێندنێکی گشتیی هەمەلایەندا رەت دەبن کە فرسەتیان دەداتێ زانیاریی گرنگ و هەمەلایەن پەیدا بکەن ، ئەمەش بەهاوکاریی مامۆستایانێکی شارەزا کە لەڕێی گفتوگۆ بەپێزەکانیانەوە پۆلەکان دەخەنە جوڵە ، هەروەها فێرخوازان دەخەنە سەر کەڵکەڵەی بەشداری و فێربونی بەردەوام .

پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، بەهۆی بەکارهێنانی  تەکنیکی نوێی فێرکردن لەبەرنامەکانی خوێندندا ، گوژم و تین و تاوێکی گەورە بەپرۆسەی فێرکردن  دەبەخشن .

فێرخواز ، پێویستە لەقۆناغی سێیەمی خوێندنی ئەکادیمیدا ، بواری پسپۆڕیی خۆی لەخوێندندا هەڵببژێرێت و دەست بەخوێندنی بکات .

فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەپاڵ پسپۆڕیەکەی خۆیاندا ، دەتوانن لەبواری تریشدا بخوێنن لەڕێی بەشداریکردنەوە لەکۆرسە جۆراوجۆرەکانی زانکۆدا ، وێڕای ئەوە (پێویستە) وانە هەمەلایەنە لیبڕاڵیەکانیش بخوێنن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی زانیارییەکی فراوانی هەمەلایەن و خوێندنە ئەکادیمیەکەیانی پێ بەهێزتر بکەن .

خوێندنی وانە هەمەلایەنە لیبراڵیەکان کارێکی ئیجبارییەو کۆرسی تایبەتیی بۆ تەرخان کراوە .

ئەو کۆرسە ئیجباریانە لەم بوارانەدان : زانستە مرۆییەکان ، زانستە کۆمەڵایەتیەکان ، زانستی بیرکاری ، زانستە سروشتیەکان .