پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی

(پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) فێرخواز ئامادە دەکات بۆ دەستکردن بەخوێندنی کۆرسەکان ، واتە قۆناغێکە دەکەوێتە پێش قۆناغی کۆرسە ئاساییەکانی خوێندن ، بەئامانجی ئامادەکردنی فێرخواز بۆ چونەناو پرۆسەی خوێندنی ئاسایی .

چونەناو (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) :

لەوەرزی خوێندنی پاییزەدا (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) بەشێوەیەکی سەرەتایی بەرێوەدەچێت ، بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە بەشدارییان لەوەرزی خوێندنی بەهارەی (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) دا کردوە  بەڵام دەیانەوێت توانای خۆیان لەزمانی ئینگلیزیدا پەرەپێبدەن، هەروەها بۆ ئەو فێرخوازانەشە کە  بەشدارییان لەوەرزی خوێندنی بەهارەی (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) دا نەکردوە.

فێرخوازەکان لە (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) رۆژی پێنج سەعات لەپێنج رۆژی هەفتەدا دەخوێنن.

شایانی باسە  (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) لەپاییزی ساڵی ٢٠١٣ ەوە دەستی پێکردوە.

پرۆگرامی داهاتوی پێشەنگ

(پرۆگرامی داهاتوی پێشەنگ) لەخزمەتی وەرگرتنی بەهرەداراندا داڕێژراوە.

پێش ئەوەی ئەنجامی زانکۆلاین و قبوڵ مەرکەزی ئاشکرا بکرێت ، زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، وەرزێکی یەک هەفتەیی لەلایەن بەشی وەرگرتنەوە دەربارەی گرێبەستی وەرگرتن پێشکەش دەکات ، وەرزەکە پێنج رۆژ دەخایەنێت ، هەر رۆژێک سێ سەعات دەخایەنێت ، هەر مامۆستایەک دو یان سێ  فێرخواز  (بەپێی قەبارەی گروپەکە) دەبنە یارمەتیدەری ، گروپەکان بەپێی تاقیکردنەوەی تۆیفل و ئاستی زانستیی فێرخواز لە (پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی) پێکدەهێنرێن.