وادەی وەرگرتن و وەڵامدانەوەی داواکاریی خوێندن

وادەکانی وەرگرتن و وەڵامدانەوەی داواکاریی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی،  ساڵانە بەپێی پلانی وەرگرتن دەگۆڕێن.

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، ساڵانە بەچەند خولێک فێرخواز وەردەگرێت، هەر خولێک لەو خولانە بەرواری تایبەت بەخۆی هەیە، هەروەها مەرج و رێنمایی تایبەت بەخۆی هەیە.

بۆ پاییزی 2016، دوو (٢) خولی وەرگرتنی هەیە:

  • خولی وەرگرتنی پێشوەختە
  • خولی وەرگرتنی ئاسایی 

هەندێجار خولی وەرگرتنی بەهارەشی دەبێت، بەڵام تەنها لەحاڵەتێکدا ئەگەر کورسیی چۆڵی مابێت بۆ فێرخوازان، لەبەرئەوە باشتر وایە فێرخواز زو داوا پێشکەش بکات و خۆی دوا نەخات بۆ وەرزی بەهار، چونکە هیچ گرەنتییەک لەئارادا نییە کە ئاخۆ خولی وەرگرتنی بەهارە دەکرێتەوە یان نا، هەندێجار بشکرێتەوە سودی نابێت بۆ هەندێک خوێندکار لەبەرئەوەی پرۆسەی وەرگرتن لەسەر بنەمای کێبەرکێ بەڕێوە دەچێت: کێبەرکێکەش لەسەر بنەمای بەرزی و نزمیی نمرەی فێرخوازان بەڕێوە دەچێت.

ئەو فێرخوازانەی توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا زۆر باشەو پێویستیان بەوە نییە فێری ئینگلیزی بکرێن، هەروەها دەتوانن یەکسەر دەست بکەن بەخوێندنی ئەکادیمی، بەروارەکان بۆ ئەوان جیاوازن.

وەرزی خوێندنی ئەکادیمی لەپایزدا زوتر دەست پێدەکات بۆ ئەوان، بەڵام زوتر دەرگای وەرگرتنیشیان لەسەر دادەخرێت

________________________________________________________________________________________________________________________________________________

خولی وەرگرتنی پێشوەختە:

بۆ ئەو فێرخوزانەیە کە زانکۆی ئەمەریکی بژاردەی یەکەمیانەو ئامادەن ببن بەفێرخواز تیایدا بەبێ ئەوەی  چاوەڕوانی هیچ بژاردەیەکیتربن.
 

  • داواکارانی ئەم خولە لەمانگی تشرینی یەکەمدا وەڵام وەردەگرنەوە.
  • وەرگرتن لەم خولەدا لەسەر بنەمای کێبەرکێ و مونافەسە نییە، لەبەرئەوە فێرخوازان چانسی وەرگرتنیان زۆرترە.
  • وەرگیراوانی ئەم خولە پێشوەختەیە، دەبێت لەمانگی تشرینی یەکەمەوە بەفەرمی پابەندبن بەزانکۆی ئەمەریکییەوە (واتە بۆیان نییە چاوەڕوانی دەرچونی ئەنجامەکانی زانکۆلاینبن).

_________________________________________________________________________________________________________________________________________

مەرجەکانی وەرگرتن لەخولی پێشوەختەدا:

  • پڕکردنەوەی فۆرمی (داواکاریی وەرگرتن - ئۆنلاین).
  • ئەو فێرخوازانەی دەکەونە خولی دوەمی تاقیکردنەوەی بەکالۆری، داواکارییان لێوەردەگیرێت، بەڵام وەڵامی زانکۆی ئەمریکی بۆ ئەوان، دەکەوێتە دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمیان.
  • فێرخواز دەبێت بەشداریی تاقیکردنەوەی TOEFL ITP (یان تاقیکردنەوەیەکی هاوشێوەی ئەو) ی کردبێت.
  • دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواو پڕکردنەوەی فۆڕم لەخولی پێشوەختەدا: ٣ ى تشرینی یەکەم.           
  • هەر داواکارییەک لەخولی پێشوەختەدا پێشکەش کرابێت و تا ٣ ی تشرینی یەکەم تەواو نەکرابێت، دەخرێتە پاڵ داواکاریەکانی خولی وەرگرتنی ئاسایی و هەمان مامەڵەی ئەوانی لەگەڵ دەکرێت).

دوا وادە بۆ تاقیکردنەوەی توانای فێرخواز لەزمانی ئینگلیزیدا (بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لەخولی پێشوەختەدا داوای وەرگرتنیان پێشکەشی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی کردوە):

  • ٤ ى تشرینی یەکەم
     

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی ئەو داواکاریانەی کە لەخولی پێشوەختەدا پێشکەشی زانکۆ دەکرێن:

ئەنجامەکان  بە ٣ جار، لە ٣ بەرواری جیاجیادا رادەگەیەنرێن (بەپێی درەنگ و زوویی بەشداریکردنی فێرخواز لەتاقیکردنەوەکاندا):

  • 29 ی ئاب (وادەی راگەیاندنی ئەنجامی داواکاریی  ئەو فێرخوازانەیە کە یەکسەر لەخوێندنی ئەکادیمی وەردەگیرێن).      
  • 26 ی ئەیلول               
  • 10 ی تشرینی یەکەم
     

وەرگیراوان، دەتوانن دوای ئەوە یەکێک لەم سێ بڕیارە بدەن:

  • ببن بەفێرخواز لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و بەفەرمی پەیوەندیی پێوە بکەن.
  • یان پەیوەندیی پێوە نەکەن و بمێننەوە بۆ خولی وەرگرتنی ئاسایی (واتە: چاوەڕوانی ئەنجامی زانکۆلاینبن).
  • پەشیمان ببنەوەو بکشێنەوە: داواکانیان لەزانکۆی ئەمەریکی بکێشنەوە.
     

ئەو فێرخوازانەی وێڕای وەرگیرانیان لەخولی وەرگرتنی پێشوەختەدا، پابەند نابن و دەکشێنەوە، دەتوانن دواتر بڕیار بگۆڕن و لەخولی وەرگرتنی ئاساییدا داواکەیان چالاک بکەنەوە،   تەنها بە ناردنی یەک ئیمەیل بۆ ئۆفیسی وەرگرتن.
 

وادەی ئیمزاکردنی گرێبەست:

بۆ ئەو فێرخوازانەی کە لەخولی پێشوەختەدا وەردەگیرێن و بەفەرمی پەیوەندی بەزانکۆوە  دەکەن، چەند بەروارێک هەیە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست:
 

  • 1 ی ئەیلول (بۆ ئەو فێرخوازانەی کە یەکسەر لەخوێندنی ئەکادیمی وەردەگیرێن).
  • 8 ی ئەیلول        
  • 29 ی ئەیلول
  • 13 ی تشرینی یەکەم       

تێبینی: ئەو فێرخوازانەی لەخولی پێشوەختەدا وەردەگیرێن کەچی پێش وادەی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە  پەشیمان دەبنەوە (واتە: پەشیمان دەبنەوەو گرێبەستەکە ئیمزا ناکەن)، بەکشاوە ئەژمار دەکرێن، بەڵام دەتوانن لەخولی وەرگرتنی ئاساییدا دوبارە داواکانیان چالاک بکەنەوە، لەڕێی ناردنی ئیمەیلێکی فەرمییەوە.
 

وادەی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ئەو فێرخوازانەی لەخولی وەرگرتنی پێشوەختەدا وەردەگیرێن:
 

  • شەممە، 3 ی ئەیلول  (وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەو فێرخوازانەیە کە یەکسەر  لەخوێندنی ئەکادیمی وەردەگیرێن).
  • یەکشەممە، 16 ی  تشرینی یەکەم (وادەی دەستپێکردنی خوێندنی فێرخوازانیتر).

ئەو فێرخوازانەی یەکسەر لەخوێندنی ئەکادیمی وەرناگیرێن، پێویستە (پرۆگرامی ئاماداکاریی ئەکادیمی) بخوێنن بۆ ئەوەی لەزمانی ئینگلیزیدا بەهێز ببن پاشان دەست بکەن بەخوێندنە ئەکادیمیەکە، ئەگەر ئەو پرۆگرامە نەخوێنن ئەوا  کورسیی خوێندنیان لەزانکۆی ئەمەریکی لەدەست دەچێت. تکایە هەر فێرخوازێک گرێبەستی خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی  ئیمزا دەکات، ئەو مەسەلەیەی لەبیربێت،  ئەگەر ناتوانێت پرۆگرامەکە لەوەرزی دیاریکراوی خۆیدا بخوێنێت ئەوا با گرێبەستی خوێندن ئیمزا نەکات.
________________________________________________________________________________________________________________________________________

خولی وەرگرتنی ئاسایی:
 

ئەم خولەی وەرگرتن بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە دەیانەوێت پێش ئەوەی بڕیاری یەکجاری بدەن و روبکەنە زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی، تاووتوێی هەمو بژاردەکانی بەردەمیان بکەن، بەزانکۆلاین و زانکۆ حکومییە عێراقیەکانیشەوە:

  • وەڵامی زانکۆی ئەمریکی بۆ داواکاریی ئەم فێرخوازانە، دەکەوێتە تشرینی دوەم، واتە دوای  بڵاوبونەوەی ئەنجامەکانی زانکۆلاین و زانکۆکانی عێراق، وەکو لەلای هەموانیش ئاشکرایە: نازانرێت راگەیاندنی  ئەنجامەکانی زانکۆلاین و زانکۆ حکومییە عێراقیەکان رێک دەکەوێتە چ رۆژێکەوە، لەبەرئەوە نازانرێت وەڵامی زانکۆی ئەمریکییش بۆ داواکاریی ئەو فێرخوازانە رێک دەکەوێتە چ رۆژێکەوە.
  • ئەنجامی ئەم خولەی وەرگرتن (خولی ئاسایی) پەیوستە بەژمارەی (کورسیی چۆڵی خوێندن) ەوە، ئەگەر لەدوای بەڕێوەچونی خولی وەرگرتنی پێشوەختە، هەندێک کورسیی خوێندن مانەوە بەچۆڵی، ئەوا دەدرێنە ئەو فێرخوازانەی لەخولی ئاسایی وەرگرتندا داوا پێشکەشی زانکۆ دەکەن، ئەگەر کورسییە چۆڵەکان ژمارەیان کەم بو و بەشی هەمویانی نەکرد، ئەوا لەسەر بنەمای کێبەركێ و بەرزی و نزمیی نمرەی بەکالۆری دابەش دەکرێن: فێرخوازانی خاوەن نمرەی بەرز، کورسیەکان دەبەن.
  • ئەو فێرخوازانەی بەخت یاوەریان دەبێت و لەم خولەدا وەردەگیرێن، دەبێت لەمانگی تشرینی دوەمەوە بەفەرمی پابەندبن بەزانکۆی ئەمەریکییەوە لەسلێمانی و دەستبەرداری کورسیەکانیان ببن لەزانکۆ حکومییەکان.
     

مەرجەکانی وەرگرتن لەخولی ئاسایی وەرگرتندا :
 

  • پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن (ئۆنلاین).
  • نمرەی بەدەستهاتو لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا (یان هەر نمرەیەکی هاوتای ئەو).
  • نزمترین ئاستی نمرەی پێویست (دواتر دیاری دەکرێت، بەپێی ژمارەی کورسیی چۆڵی خوێندن).
  • فێرخواز دەبێت تاقیکردنەوەی TOEFL ITP (یان هەر تاقیکردنەوەیەکی هاوشێوەی ئەو) ی بڕیبێت، بۆ ئەوەی بزانرێت توانای لەزمانی ئینگلیزیدا لە چ ئاستێکدایە، بەڵام وێڕای ئەوەش دەبێت لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەتاقیکردنەوەیەکی تری زمانی ئینگلیزیدا رەت ببێت و سەرلەنوێ ئاستی توانای لەزمانی ئینگلیزیدا دیاری بکرێتەوە.  
     

دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرم لەخولی ئاساییدا:

  • 7 ی تشرینی دوەم
     

دوا وادە بۆ بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لەخولی ئاساییدا:

  • 9 ی تشرینی دوەم
     

تێبینی: ئەگەر تاقیکردنەوەی TOEFL ITPت لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا کرد، بەڵام ئەنجامەکەی دواکەوت و لەوادەی خۆیدا بەدەستت نەگەیشتەوە، ئەوە مانای ئەوە نییە کە وەرنەگیراویت یان وەرناگیرێیت.
 

بەڵام ئەگەر داواکاریەکەتت تا کۆتا وادەی خۆی بەنیوەوناچڵی هێشتەوەو رێوشوێنە پێویستەکانیت لەکۆتا وادەی خۆیدا تەواو نەکرد، ئەوا داواکەت وەکو داوایەکی کێشراوە یان هەڵوەشاوە دەدرێتە ئەژمارو لەخولی وەرگرتنی ئاسایی پاییزی 2016 دا بەهەند وەرناگیرێت.
 

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی ئەو داواکاریانەی لەخولی ئاساییدا پێشکەش دەکرێن:
 

ئەنجامەکان، بەپێی درەنگ و زوویی بەشداریکردنی فێرخواز لەتاقیکردنەوەکان، بە ٣ جار، لە ٣ بەرواری جیاجیادا رادەگەیەنرێن:
 

  • 7 ی تشرینی دوەم
  • 24 ی تشرینی دوەم        
  • 28 ی تشرینی دوەم
     

پاش راگەیاندنی ئەنجامەکان، فێرخوازانی وەرگیراو دەتوانن یەکێک لەم دو بڕیارە بدەن:
 

  • ببن بەفێرخوازو بەفەرمی پەیوەندی بکەن بەزانکۆی ئەمەریکییەوە لەسلێمانی.
  • یان بکشێنەوە - داواکاریەکانیان لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی بکێشنەوە.
     

هەر فێرخوازێک لەوادەی دیاریکراودا نەچێت بەدەم راییکردنی کاروباری  وەرگرتنەکەیەوەو هەروا بەتەواونەکراوی لەزانکۆی ئەمریکی  بەجێی بهێڵێت، بەکشاوە ئەژمار دەکرێت.
 

تێبینی: ئەو فێرخوازانەی توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا لەئاستێکی زۆر بەرزدایەو بۆ ئەوە دەست دەدەن یەکسەر بچنەبەر خوێندنی ئەکادیمی، بۆیان هەیە لەوەرزی بەهارەی خوێندنی 2016 دا راستەوخۆ بچنەبەر خوێندنی ئەکادیمی.

 

هەر فێرخوازێک لەخولی ئاسایی وەرگرتندا وەرگیراو بەفەرمی بو بەفێرخواز لەزانکۆ، دەبێت (گرێبەستی خوێندن) ئیمزا بکات.

  • دوا وادە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی خوێندن،   ناتوانرێت بەڕێکی دیاری بکرێت (تەنها دەتوانرێت  ئەوەندە بگوترێت کە: لەماوەی هەفتەی یەکەمی دوای بڵاوبونەوەی ئەنجامەکانی زانکۆلایندا دەبێت گرێبەستی خوێندن لەلایەن فێرخوازی وەرگیراوەوە ئیمزاکرابێت).
  • پێنجشەممە، 1 ی کانونی یەکەم (دوا وادە بۆ پەیوەستبون بەزانکۆوە بەفەرمی، لەوەرزی پاییزەی خوێندنی 2016) دا.

_________________________________________________________________________________________________________________________________________

وادەی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ئەو فێرخوازانەی لەخولی وەرگرتنی ئاساییدا وەردەگیرێن:
 

(پرۆگرامی Bridge Program)

  • یەکشەممە 4 ی کانونی یەکەم، پرۆگرامی Bridge Program دەست پێدەکات.

فێرخوازی وەرگیراو، دەبێت لەم پرۆگرامەدا بەشداری بکات، ئەگەر بەشداری نەکات ئەوا گرێبەستی خوێندنەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
 

خولی وەرگرتن لەوەرزی بەهارەی خوێندندا:
 

ئەم خولە بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە درەنگ داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆی ئەمریکی دەکەن و دەیانەوێت  لەوەرزی بەهارەوە دەست بەخوێندن بکەن لەو زانکۆیەدا، جا رەنگە چاوەڕوانی ئەوەبوبن  لەزانکۆو کۆلێژیتر ناویان بێتەوە بەڵام ناویان نەهاتۆتەوە، یان هۆکاریتر خستونیەتە درەنگ و ئێستا دەیانەوێت لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بخوێنن.

 

پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی داوای وەرگرتن:
 

  • پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن (ئۆنلاین).
  • نمرەی بەدەستهاتو لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا (یان هەر نمرەیەکی هاوتای ئەو).
  • نزمترین ئاستی نمرەی پێویست (دواتر دیاری دەکرێت، بەپێی ژمارەی کورسیی چۆڵی خوێندن).
  • فێرخواز دەبێت تاقیکردنەوەی TOEFL ITP (یان هەر تاقیکردنەوەیەکی هاوشێوەی ئەو) ی بڕیبێت، بۆ ئەوەی بزانرێت توانای لەزمانی ئینگلیزیدا لە چ ئاستێکدایە، بەڵام وێڕای ئەوەش دەبێت لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەتاقیکردنەوەیەکی تری زمانی ئینگلیزیدا رەت ببێت و سەرلەنوێ ئاستی توانای لەزمانی ئینگلیزیدا دیاری بکرێتەوە.

وادەی وەرگرتنی داواکاری و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان لەم خولەدا، هێشتا دیاری نەکراوە.