مه‌رجه‌كانی پرۆگرامی خوێندن

زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، بەپێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ کار دەکات كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ بڵاویان ده‌كاته‌وه‌.

تكایه‌ ئاگاداربە: ئه‌و فێرخوازانەی دەیانەوێت له‌زانكۆی ئەمریکی لەسلێمانی بخوێنن، پێویست ناكات یەکسەر له‌كاتی وه‌رگرتندا (پسپۆڕی / إختصاص)  بۆ خۆیان دیاری بکەن، چونکە هه‌تا كۆتایی ساڵی دوه‌می خوێندنی ئه‌كادیمییان كاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ دیاریكردن و هەڵبژاردنی  (پسپۆڕی).

بەڵام ده‌بێت توانایان لەزمانی ئینگلیزیدا لەخوار ئەو ئاستەوە نەبێت کە کراوەتە پێشمەرج بۆ وەرگرتنی فێرخواز لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە، تكایه‌ سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی مه‌رجه‌كانی خوێندن بەزمانی ئینگلیزی  بكه‌.فێرخواز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پسپۆڕییەکی دیاریکراودا وه‌ربگیرێت و بخوێنێت، دەبێت پابەندی ئەو مەرجانەی خوێندن بێت کە لەکات و ساڵی وه‌رگرتنیدا داواکراون و سەپێندراون (مه‌رجەکان، هەر لەسەرەتاوە له‌گرێبه‌ستی وەرگرتن وخوێندندا بەیان كراون و قەبوڵ کراون).

زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی، مافی خۆیەتی دەسەڵاتی خۆی بەکار بهێنێت بۆ چەسپاندنی مەرجەکانی، لەکاتی پێویستدا.

زانکۆ، دەرفەت بەو  فێرخوازانە دەدات کە سیستمی (پەڕینەوە /عبور) گرتونیەتیەوە بۆ ئەوەی: بەشداری لەوانەکانی زمانی ئینگلیزی و بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا بکەن، بەڵام بەمەرج.

بۆ دەسخستنی زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە،  تکایە ئیمەیل بنێرە بۆ: admissions@auis.edu.krd یان: سەردانمان بکە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە.

زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی دەرفەت دەدات بە فێرخوازانی پەرێنەوە (عبور) بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مەرجدار بەشداری بکەن لە وانەکانی زمانی ئینگلیزی لە بەرنامەی ئامادەسازی ئەکادیمی. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە ئیمەیل بنێرە بۆ admissions@auis.edu.krd یان سەردانمان بکە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە.

ئاگادارییەکی گرنگ:

ناو و ناونیشانەکانی پرۆگرامی به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری، له‌ڕۆژی ٣ ی ئابی ٢٠١٥ ەوە هەندێک ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هاتوە، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مەرجەکانی  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەکانگیر ببنەوە.

مه‌رجه‌كانی خوێندن لەپرۆگرامی: ئه‌ندازیاری، ته‌كنۆلۆژیای زانیاری، کارگێڕیی کار، زمانی ئینگلیزی، له‌ڕۆژی ٣١ ی ته‌مموزی ٢٠١٦ ەوە هەندێک ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هاتوە، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مەرجەکانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەکانگیر ببنەوە.

مه‌رجه‌کانی خوێندن، لەساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ دا، رەنگە دیسان هەندێک ئاڵوگۆڕیان بەسەردا بهێنرێتەوە، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرج و رێنمایی نوێی ده‌ركرد.

مه‌رجه‌ سەرەتاییەکانی (زانكۆی ئەمریکی لەسلێمانی/ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم) بۆ خوێندن لەساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ دا:

  • كارگێڕیی كار
  • ته‌كنۆلۆژیای زانیاری
  • ئه‌ندازیاریی بیناسازی
  • ئه‌ندازیاریی وزه‌
  • ئه‌ندازیاریی میكانیكی
  • زمانی ئینگلیزی
  • دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی