سەنتەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەجێندەرو گەشەپێدان

سەنتەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەجێندەرو گەشەپێدان (CGDS) لەزانکۆی ئەمریکی -  سلێمانی ، کار لەسەر لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و گەشەپێدانی کۆمەڵگا دەکات ، هەوڵدەدات ببێتە سەنتەرێکی گفتوگۆی زانستیانەی سودبەخش بۆ کۆمەڵگە.

ئامانجی سەرەکیی ئەم سەنتەرە بریتییە لە :  دروستکردنی بناغەیەکی تۆکمەی زانستی  بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی ، لەڕێی برەودان بەڕاهێنان ، ئاڵوگۆڕی زانیاری ، هاندانی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابوری لەژیانیاندا ، هەروەها سەرخستنی توانای بەڕێوەبردن و رێکخستن لەلای تاکەکەسەکان .

بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە ، سەنتەری  لێکۆڵینەوەی تایبەت بەجێندەرو گەشەپێدان CGDS  ، کاردەکات بۆ دروستکردنی  پەیوەندیی بەهێز و سازدانی گفتوگۆی جددی لەگەڵ پەیمانگا ناوخۆیی و دەرەکییەکان و دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی  حکومەت ، هەروەها لەگەڵ سەنتەرەکانی تری تایبەت بەجێندەر  لەزانکۆکانیترو رێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ، ئەمەش  رێگاخۆشکەر دەبێت  بۆ پرەودان بەگۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی باش و پەسەند .

سەنتەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەجێندەرو گەشەپێدان (CGDS) لەزانکۆی ئەمریکی -  سلێمانی ، شوێنپێهەڵگرەوەی  ئەو سەنتەرە نێودەوڵەتیانەیە کە لەبواری جێندەردا کار دەکەن و خاوەنی شێوازی بەرزی کارکردنن.

شوێنی کارو چالاکیی ئەم سەنتەرە چوارچێوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

بێگومان کاروکردەوەی دیکتاتۆریانەو گرژیی سیاسی لەعێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێت لەهەڵکشاندایە ، هاوکات توندوتیژیی کۆمەڵایەتیی لەکۆمەڵگەدا بەتایبەتی دژی ژنان بەردەوام لەهەڵکشاندایە ، هەروەها بۆشایی نێوان دەوڵەمەندو هەژار ، گەندەڵی ، گیروگرفتی خێزانی.

ژنان لەناو ئەو هەمو ئاشوب و گیروگرفتانەدا ، پشکی شێریان بەرکەوت  لەهەڵاواردنی رەگەزی و گۆشەگیرخستن و سەرکوتکردن ، هەربۆیە دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەتمەند لەبواری کاروباری جێندەردا کە لەئاست پێداویستیەکانی خەڵکی ستەمدیدەی هەرێمی کوردستان و عێراقدابێت ، زۆر گرنگبو.

هەواڵی دامەزراندنی سەنتەرەکە لە ١١-٢-٢٠١٦ دا راگەیاندرا ، لەکۆنفرانسێکدا بەناوی (ئێزیدییەکانی دوای داعش : رەگەز ، جینۆساید و گەڕانەوە) کە لەلایەن ئەندامانی  دەستەی دامەزراندنی CGDS و (پەیمانگای لێکۆڵینەوە  نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوەکان) ەوە رێکخرابو.
 

زانیاریی گشتی CGDS: 
cgds@auis.edu.krd

بەڕێوبەری CGDS چۆمان هەردی :
choman.hardi@auis.edu.krd
www.auis.edu.krd/cgds