زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی دوەم (ESL)

پەیمانگەی گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، پشتگیریی  کەسایەتیەکان ، رێکخراوەکان و گروپە پیشەییەکان دەکات لەڕێی پێشکەشکردنی کۆرس و پرۆگرامەوە ، یەکێک لەگرنگترین کۆرسەکان تایبەتە بەخوێندنی زمانی ئینگلیزی .

زمانی ئینگلیزی زمانێکی جیهانییە :

زمانی بزنس ، زانست ، ئینتەرنێت و هونەرە .
زمانی ئینگلیزی یەکەمین و سەرەکیترین بنچینەیە کاتێک دەتەوێت کارێک بکەیت ، یاخود دەتەوێت  لەزانکۆیەک ، کۆلێژێک یاخود پەیمانگایەکی باوەڕپێکراو و بەناوبانگ ، وەربگیرێیت بۆ خوێندن .
زانینی زمانی ئینگلیزی ، دەرفەتی ئیشپەیداکردنت بۆ  فراوانتر دەکات ، نەک هەر لەسەر ئاستی عیراق  بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .
کۆمپانیاکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ، هەلی کار دەبەخشنە ئەو کەسانەی کە  زمانە ئینگلیزیەکەیان زۆر باشە .
ئەگەر خۆت ئامادە دەکەیت بۆ تاقیکردنەوەی TOEFL یان دەتەوێت توانای خۆت لە زمانی ئینگلیزیدا بەرەوپێش ببەیت ، ئەوا PDI کۆرسیکی گشتگیر دابین دەکات کە هەر چوار بەشە سەرەکیەکەی زمانی ئینگلیزی لەخۆ دەگرێت :
نوسین و ڕێزمان ، خوێندنەوە ، قسەکردن ، هەروەها گوێگرتن .


ئەم کۆرسە  بۆ تۆ گونجاوە  ؟

پێویستە فێرخواز  کۆرسی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی بخوێنێت ، ئەگەر بەهیوای ئەوەیە :

  • خۆی ئامادە بکات بۆ تاقیکردنەوەی TOEFL iBT ی نێودەوڵەتی .
  • توانای خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا باشتر بکات .
  • بچێتە  وڵاتێک بۆ کارکردن یان بۆ خوێندن کە  ئینگلیزی زمانی سەرەکییە تیایدا .
  • لەزانکۆیەکی بیانی وەربگیرێت بۆ خوێندن کە  ئینگلیزی زمانی خوێندنە تیایدا.

بۆچی ئەم کۆرسە لە (PDI) بخوێنیت ؟

کۆرسەکانی زمان لە (PDI) زۆر بەسودن چونکە :

  • مامۆستاکانی (PDI) ئینگلیزیزمانن .
  • مامۆستاکانی (PDI) بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود ماستەریان هەیە لە بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا.
  • PDI  بەهۆی کۆمەک و پشتیوانیی بەردەوامی زانکۆوە  ، سامانێکی گەورەی هەیە لە سەرچاوەو زانیاری و پسپۆڕ ،  بۆ هاوکاریکردن و سودگەیاندن بەفێرخواز .
  • پۆلەکانی (PDI) لەڕوی ژمارەی فێرخوازەوە قەرەباڵغ نین ، ٢٠ فێرخوار زیاتر لەپۆلێکدا دانانرێت ، لەبەرئەوە پۆلی ئارام و گونجاون .

زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکان :

جەدوەلی کۆرسەکانی ٢٠١٧

خولی یەکەم : ٠٨-٠١-٢٠١٧ بۆ ٠٤-٠٣-٢٠١٧
خولی دوەم : ١٢-٠٣-٢٠١٧ بۆ ١٣-٠٥-٢٠١٧
خولی سێیەم : ٢١-٠٥-٢٠١٧ بۆ ٢٢-٠٧-٢٠١٧
خولی چوارەم : ٠٦-٠٨-٢٠١٧ بۆ ٠٨-١٠-٢٠١٧
خولی پێنجەم : ٢٢-١٠-٢٠١٧ بۆ ١٦-١٢-٢٠١٧
خولی داهاتو : ١٢-٠٣-٢٠١٧ بۆ ١٣-٠٥-٢٠١٧

ماوەی کۆرس : ٨ هەفتە

رۆژو  کاتی وتنەوەی وانە : ٣ رۆژ لەهەفتەیەکدا ، کاتژمێر ٠٥:٠٠ ی ئێوارە  بۆ  ٠٨:٠٠ ی شەو (شەممە ، دوشەممە ، چوارشەممە /  یاخود :  یەکشەممە ، سێشەممە ، پێنجشەممە).

تێچوی کۆرس : ٧٦٠$  ، هەقی هەمو خەرجی و پێداویستیەکانە (واتە هیچ بڕە  پارەیەکیتر بۆ کتێب و تاقیکردنەوەی بەرایی وەرناگیرێت) .

بۆ خۆناونوسکردنی پێشوەختە  بڕی ٦٠$ داشکاندنمان هەیە .

کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە بەسەعات : ٧٢ سەعات .


تاقیکردنەوەی بەرایی:

پێش دەستپێکردنی کۆرسەکە ، دەبێت فێرخوازان  بەتاقیکردنەوەیەکی بەراییدا رەت ببن کە بۆ دیاریکردنی ئاستی توانایانە لەزمانی ئینگلیزیدا ، پاشان بەپێی ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە ،  لەو پۆلەی کە  بۆ ئاستی ئەو کاتەیان گونجاوە دادەنرێن و دەست بەخوێندن دەکەن .


پەیوەندیمان پێوە بکە :

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی  کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی و خۆناونوسکردن :

ئیمەیڵ : pdi@auis.edu.krd

تەلەفۆن : +964(0)771-014-0882 / +964(0)770-548-2945