دەربارەی CIDA

‏CIDA سەنتەرێکی تازەدامەزراوی سەر بەزانکۆی ئەمریکییە لەسلێمانی ، بۆ زانیاری و شیکردنەوەی داتا ، هەروەها بۆ توێژینەوەو راوێژکاری و مەشقپێکردن .

ئامانجی ئەم سەنتەرە ئەوەیە پشتگیریی حکومەت و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بکات ، لەڕێی بەکارهێنانی زانستی داتاناسییەوە ، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای زانیاری و داتا ، بڕیارسازی بکەن لەبوارە جیاجیاکاندا .

روانگە

روانگەی CIDA : بەشداریکردن لەپێشخستن و گەشەپێدانی دامەزراوەی حکومی و ئەهلی و کۆمەڵگەی مەدەنی ، لەڕێی هاوکاریکردنیانەوە بۆ بڕیارسازی لەسەر بنەمای زانیاری و داتا.

پەیام

پەیامی CIDA : برەودان بەتوێژینەوەو راوێژکاری و راهێنان ، وەک بنەمایەک بۆ کارکردن لەگەڵ هەمو ئەو کەس و لایەنانەی کە لەسەر بنەمای زانیاری و شیکردنەوەی داتا ، هەڵسەنگاندن و بەدواداچون دەکەن .

‏CIDA لە ساڵی ۲٠۱٥ ، لەلایەن (دکتۆر هێمن لەتیف -  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاری لەزانکۆی ئەمریکی) دامەزراوە ، بەئامانجی پێشخستنی  داتازانی و دەستەبەرکردنی داتا لەکۆمەڵگەدا ، لەڕێی بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتییەوە .

‏CIDA دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەری هەبێت لەبواری  داتازانی و دەستەبەرکردنی داتا لەکۆمەڵگەدا ، بەهاوکاریی هاوکارەکانی .
CIDA لەوەتەی دامەزراوە ، لەسەر چەندین پڕۆژەی درێژخایەن و کورتخایەن کاری کردوە ، بەبەشداریی  کەسانی ناوەوەو دەرەوەی زانکۆی ئەمریکی .

دەتوانرێت وردەکاریی تەواو دەربارەی پرۆژەکانی CIDA ، لەپێگەی ئەلیکترۆنیی زانکۆ - بەشی پرۆژەو چالاکییەکان ، بدۆزرێتەوە .

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی چالاکییە هەنوکەییەکانی  CIDA ، تکایە پەیوەندی بە (دکتۆر هێمن لەتیف) ەوە  بکە لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە : hemin.latif@auis.edu.krd