دەربارە

زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى ، شانازى  بەدەرچوانیەوە دەکات ، خۆشحاڵە بەوەی کە : دەرچوانی  ، خەریکی کارکردنن  لەناو عێراق و دەرەوەی عێراق .
دەرچوانى زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، شانازیەکى گەورەن بۆ  زانکۆکە .
زانکۆ بەردەوام هەوڵ دەدات  لەگەڵ دەرچوانیدا پەیوەندیی پتەوی هەبێت ، لە رێگەى :

  • بانگهێشتکردنی دەرچوان بۆ ئەو بۆنەو کۆبونەوانەى کە لەزانکۆ رێکدەخرێن و بەڕێوە دەبرێن .
  • رێکخستنى ئاهەنگی دەرچون و سازکردنى بەهارەگەشت بۆ دەرچوان .
  • رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوان لەڕێى  ئۆفیسى خزمەتگوزاریی پیشەییەوە .
  • بانگکردنەوەى دەرچوان بۆ ناو زانکۆ بۆ بەشداریکردن لەگەڵ فێرخوازە  نوێیەکان و سودبەیەکترگەیاندن .