داواپێشکەشکردن و داواپەسەندکرن

 لەڕۆژی ١ ی ئابەوە زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی لەپێشوازیتاندایە بۆ وەرگرتنی داوای خوێندن.

زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی ، لەڕۆژی ١ی ئابی ٢٠١٧ەوە دەرگای لەسەر پشتە بۆ وەرگرتنی داوای خوێندن ، لەچوارچێوەی خولی پێشوەختەی وەرگرتندا .

فێرخوازە خۆشەویستەکان و کەسوکاریان ، دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری دەربارەی زانکۆکەو بەشەکانی و مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز تیایدا .

بۆ وەرگرتنی زانیاری بەزمانی کوردی :

لەڕۆژانی یەکشەممەوە تا چوارشەممە ، کاتژمێر ١٠ی بەیانی و ٣ی پاشنیوەڕۆ ، سەردانمان بکەن . تکایە کەمێک پێشوەخت ئامادەبن .

بۆ زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ، تکایە پەیوەندی بکەن بەیەکێک لەم ژمارە تەلەفۆنانەوە : ٠٧٧٠٤٦١٥٥٥٥ یان ٠٧٧٠٤٦١٧٥٥٥ یان پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیڵەوە admissions@auis.edu.krd