خولی وەرگرتنی پێشوەختە

ئەو فێرخوازە ئارەزومەندانەی کە لەم خولەدا داواکاریی خوێندن پێشکەش بەزانکۆکە دەکەن ، هەر زو لەمانگی ئابدا وەڵامی داواکاریەکانیان وەردەگرنەوە .

وەرگیراوانی ئەم خولە پێشوەختەیە ، دەبێت لەمانگی ئەیلولەوە بەفەرمی دەست  بەدەوام بکەن لەزانکۆی ئەمەریکیی عێراق - سلێمانی .

لەڕۆژی ١ی ئابی ٢٠١٧ەوە تا رۆژی ١٥ ی هەمان مانگ ، دەرگای  زانکۆ لەسەر پشتە بۆ وەرگرتنی داواکاریی خوێندن ، لەچوارچێوەی خولی پێشوەختەی وەرگرتندا .

_________________________________________________________________________________________________________________________________________

مەرج و پێداویستیەکانی وەرگرتن لەخولی پێشوەختەی وەرگرتندا:


وادەکانی وەرگرتنی داواکاریی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمان:

سێشەممە ، ١ ی ئاب وەرگرتنی داواکاریی خوێندن (بەشێوەی ئۆنلاین)
دوشەممە ، ٧ ی ئاب دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوە لەزمانی ئینگلیزیدا
سێشەممە ، ١٥ ی ئاب کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی داواکاریی خوێندن لەخولی پێشوەختەدا (وەرزی پاییزەی خوێندن ٢٠١٧)
چوارشەممە ، ١٦ ی ئاب کۆتاییهاتنی وادەی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لەخولی پێشوەختەدا (وەرزی پاییزەی خوێندن ٢٠١٧)

درەنگ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ، بەڵگە نییە لەسەر بێتوانایی بەشداربوانی تاقیکردنەوەکە .

ئەو فێرخوازانەی کە پێڕاناگەن پێش وادەی کۆتاییهاتنی خولی پێشوەختەی وەرگرتن بچن بەدەم تەواوکردنی (رێوشوێنەکانی وەرگرتن) ەوە  ، دەتوانن لەکاتی بەڕێوەچونی خولی ئاسایی وەرگرتندا داواکاریی خوێندن پێشکەش بکەنەوە .

ئەنجامی داواکاریەکان:

یەکشەممە ، ٢٧ ی ئاب وادەی راگەیاندنی ئەنجامی ئەو داواکاریانەی کە لەخولی پێشوەختەی وەرگرتندا پێشکەشی زانکۆکە کراون (بۆ سەرجەم فێرخوازانی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی و فێرخوازانی بەکالۆریۆس) .
 
ئەو فێرخوازانەی کە لەخولی پێشوەختەی وەرگرتندا وەرناگیرێن ، رەوانەی خولی ئاسایی وەرگرتن دەکرێن ، تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە فێرخوازەکە بەخۆی دەست  لەداواکاریەکەی هەڵدەگرێت و دەیکێشێتەوە . 
 

فێرخوازانی وەرگیراو ، دوای پەسەندکردنی داواکاریەکانیان لەلایەن زانکۆوە ، دەتوانن یەکێک لەم سێ بڕیارە بدەن:

  • ببن بەفێرخواز لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و بەفەرمی دەست بەدەوام  بکەن.

  • یان جارێ دەست بەدەوام نەکەن و چاوەڕوانبن تا خولی وەرگرتنی ئاسایی (واتە: چاوەڕوانی ئەنجامی زانکۆلاینبن).

  • پەشیمان ببنەوەو بکشێنەوە (دەستبەرداری کورسیی خوێندن ببن لەزانکۆی ئەمریکی).

ئەو فێرخوازانەی کە لەخولی پێشوەختەی وەرگرتندا لەزانکۆکە وەردەگیرێن بەڵام دەکشێنەوە ، ئەگەر پێیانخۆشبێت لەبڕیاری کشانەوەکەیان پاشگەز ببنەوە ئەوا دەتوانن لەخولی ئاسایی وەرگرتندا داواکاریەکانیان چالاک بکەنەوە ، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی (لەڕێی ناردنی ئیمەیڵەوە بۆ بەشی وەرگرتن لەزانکۆکە) .     

رەزامەندینامەی خوێندن (موافقة القبول) ، کە لەلایەن زانکۆوە دروست دەکرێت بۆ فێرخوازی وەرگیراو ، ئەگەر فێرخوازەکەی خاوەنی تا وادەی ئیمزاکردنی گرێبەستی فەرمیی خوێندن نەچێت بەدەمیەوەو وەڵامی نەداتەوە ، بەڕەزامەندینامەیەکی هەڵوەشاوە دەدرێتە قەڵم .

دەستپێکردنی خوێندن:

پێنجشەممە ، ٧ ی ئەیلول دەستپێکی دەوامی فەرمیی فێرخوازانی وەرگیراو لەخولی پێشوەختەی وەرگرتن ، لەهەردو پرۆگرامی (ئامادەسازیی ئەکادیمی) و (بەکالۆریۆس) .
سێشەممە ، ١٢ ی ئەیلول دەستپێکی دەوامی فەرمیی فێرخوازانی پرۆگرامی ئەکادیمی .
 

ئەو فێرخوازانەی کە نێتی خۆیان پیشانداوە بۆ دەستکردن بەدەوامی فەرمی ، بەڵام دەستیان بەدەوام نەکردوە تا کۆتاییهاتنی وادەی دیاریکراو ، بەخۆکێشاوە حساب دەکرێن ، بەڵام بۆیان هەیە لەگەڵ دەستپێکی بەڕێوەچونی خولی ئاسایی وەرگرتندا داواکاریەکانیان چالاک بکەنەوە (لەڕێی رەوانەکردنی ئیمەیڵێکەوە بۆ بەشی وەرگرتن) .

رۆژی رێنمایی:

شەممە ، ٩ ی ئەیلول

رۆژی رێنمایی فێرخوازانی بەکالۆریۆس
چوارشەممە – پێنجشەممە (١٣ - ١٤) ی ئەیلول رۆژی رێنمایی فێرخوازانی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی

بەشداریکردن لەڕۆژی رێنماییدا کارێکی گرنگی زۆرەملێیانەیە ، پێویستە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابێت ، هەر فێرخوازێکی وەرگیراو بەشداریی تێدا نەکات ئەوا کورسیی خوێندن لەدەست دەدات ، چونکە بۆی نییە دەست بەدەوامی فەرمی بکات لەزانکۆ ،  ئەگەر بەشداریی رۆژی رێنمایی نەکردبێت .