تێچوی خوێندن

زانكۆی ئەمریكیی عێراق - سلێمانی ، زانكۆیه‌كی قازانجنه‌ویسته‌ ، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دامەزراوە ، نزیکەی چل دەرسەد (٤٠٪) ی تێچوی خوێندنی  فێرخوازە بەهرەمەندو  هەڵکەوتوەکانی ، لەلایەن ئەو کەسە بەخشندەو کۆمەککارانەوە دەگیرێتە ئەستۆ کە دەستیان بەباڵیەوەیە  .

زانكۆی ئه‌مریكیی سلێمانی ، بەردەوام هەوڵی داوە سەرنجی فێرخوازە زیرەکەکانی  عێراق و هەرێم بەلای خۆیدا رابکێشێت و بیانگرێتەخۆو مینحەی خوێندنیان بۆ دەستەبەر بکات .

مینحەی خوێندن ، لەسەر بنەمای (لێوەشاوەیی زانستی) ، بۆ فێرخوازانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت :

تا نمرەی فێرخواز لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا بەرزتربێت ، بڕی ئەو پارەیەی کە دەبێت وەک رەسمی خوێندن بیدات نزمتر دەبێت ، بەڵام ئەو فێرخوازانەی کە تێکڕای نمرەکانیان لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا ٪٧٤  یان بەرەوخوارەترە ، دەبێت سەرلەبەری بڕی رەسمی خوێندنەکە بدەن کە بریتییە لە ٨٠٠٠$ بۆ هەر ساڵێکی خوێندن (واتە بۆ دو کۆرسی خوێندن) .

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، مینحەو کۆمەکی زیاتر بۆ فێرخوازان دەستەبەر دەکات ، بەڵام پێویستە بزانرێت : پێوەری ئەو بۆ کۆمەککردنی فێرخواز ، لەساڵێکەوە بۆ ساڵێکیتر جیاوازە ، جا بۆ دەستڕاگەیشتن بەنوێترین زانیاری لەو بارەیەوە ، دەبێت ناو بەناو تەماشای وێبسایتەکەی بکرێت لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت .


تێچوی خوێندن

تێچوی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ (ئەم خشتەیەی تێچوی خوێندن ، لەسەرەتای ١ ی دیسێمبەری ٢٠١٧ ەوە کاری پێدەکرێت)
 

تێچوی خوێندنی زانکۆیی

تێچوی ساڵانەی خوێندن

(دو کۆرسی خوێندن لەساڵەکەدا)

ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەکالۆری

4,000 $ 90 - 100 %
6,000 $ 75 - 89 %
8,000 $

%74    هەروەها بەرەوخوارتر

10,000 $

فێرخوازانی بیانی

* پرەنسیپی (نزیکخستنەوە لە 10) بۆ نمرەی بەدەستهاتو لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا ، جێبەجێ ناکرێت .

نمونە : ئەگەر فێرخوازێک تێکڕای نمرەکانی لەتاقیکرنەوەی بەکالۆریدا 89.99  بو ئەوا بە 90 بۆی حساب ناکرێت ، بەڵکو دەبێت بڕی 6000$ رەسمی خوێندن بدات (ئەوەش ئەو بڕەیە کە دەبێت فێرخوازانی خاوەن نمرەی %75 – 89 بیدەن) .

* ئەو خشتەیەی (تێچوی خوێندن) کە لەسەرەوە خراوەتەڕو ، تێچوی تەنها یەک دانە ساڵی خوێندنە ، کە لە دو کۆرس پێکدێت : (کۆرسی پاییزەو کۆرسی بەهارە) ، خۆ ئەگەر فێرخوازێک تەنها بۆ خوێندنی یەک دانە کۆرس هاتبوە زانکۆ ، یان بۆ خوێندنی هەردو کۆرسەکە (کۆرسی پاییزەو کۆرسی بەهارە) ، لەگەڵ (کۆرسی هاوینە) ، هاتبوە زانکۆ ، ئەوا بڕی تێچوی خوێندن ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و بەو شێوەیە نابێت کە لەسەرەوە خراوەتەڕو .

ماجستێر لەکارگێڕیی کار

$1,375 تێچوی هه‌ر كۆرسێك

$23,375

تێچوی سەرجەم کۆرسەکان

(١٧ کۆرس بەپارەی کتێبەکانی خوێندنەوە)


تەئمینات:

فێرخوازانی تازه‌ خۆناونوسکردو، بەوانەشیانەوە کە مینحەی خوێندن دەیانگرێتەوە ، دەبێت پێشەکی بڕی 500$  تەسلیمی زانکۆ بکەن .

 

  • ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ، هەقی ئەوەیە کە فێرخوازەکە  لەزانکۆکە قەبوڵ کراوە ، واتە (رەسمی خۆناونوسکردن) ە ، ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ فێرخواز ، بەڵام ئەگەر فێرخوازەکە لەو فێرخوازانەبو کە مینحەی خوێندن دەیانگرێتەوە ، ئەوا دەکرێت لەو رێسایە ببوێردرێت ، بەڵام دەبێت هەر سەرەتا لەکاتی خۆناونوسکردندا رێکەوتن لەوبارەیەوە لەنێوان زانکۆو فێرخوازدا بکرێت و لەدەقی گرێبەستی نێوان فێرخوازەکەو زانکۆدا ئاماژە بەو هەڵاواردنە بدرێت .

  • پێویستە بڕێک پارە بسپێردرێتە زانکۆ بۆ گرەنتیکردنی  شتومەکەکانی ناو شوێنی نیشتەجێبونی فێرخواز لەبەشی ناوخۆیی، وەکو: کلیل، دۆڵاب و … هتد.


كۆرسی هاوینه‌و زستانه‌ :

ئەم بڕە پارانە ناچنە چوارچێوەی (تێچوی ساڵانەی خوێندن) وە:

  • تێچوی کۆرسە هاوینه‌ییەکانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی APP (کە فێرخواز بەئیختیاری خۆی دەیانخوێنێت)، ئەم پارەیە ناشگەڕێندرێتەوە.

  • تێچوی كۆرسە زستانەییە زانکۆییەکان (کە فێرخواز بەئیختیاری خۆی دەیانخوێنێت)، ئەم پارەیە ناشگەڕێندرێتەوە.


پارەیتر (رسوماتی ئیلزامی):

وێڕای تێچوی خوێندن ، فێرخوازانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی APP ، ده‌بێت بۆ هه‌ر تێرمێكی خوێندن نزیكه‌ی 50 $  بده‌ن هەقی دابینکردنی كتێبه‌كانی خوێندن.

  • ئەم پارەیە ، دەبێت لەکتێبخانەی زانكۆ تەسلیم بکرێت .

  • هەر فێرخوازێک لەتەسلیمکردنی ئەو پارەیە دوا بکەوێت ، نمره‌ی کۆرسەکانی ، لەگەڵ نمرەی سەری ساڵی ، راده‌گیرێت و راناگەیەندرێت، رێگەیشی نادرێت  بەشێوەی (ئۆنلاین) خۆی ناونوس بکات بۆ کۆرسی دواتر . 

زانكۆی ئەمریکیی سلێمانی ، سەرباری ئەو بڕە پارانەی لەگرێبەستی خوێندندا دیاریی کردون ، مافی داواکردن و سەپاندنی هەر بڕە پارەیەکی تریشی هەیە .


تێچوەکانی خوێندنی زانکۆیی:  

تێچوەکانی خوێندنی زانکۆیی ئەمانەن :

  • تێچوی مانەوە لەبەشی ناوخۆیی زانکۆ :

تێچوی مانەوە لەبەشی ناوخۆیی (تەنها ئەو فێرخوازانە لەئەستۆی دەگرن کە دەیانەوێت لەبەشی ناوخۆیی زانکۆ نیشتەجێ ببن) .

تێچوی مانەوە لەبەشی ناوخۆیی (بۆ هەر کۆرسێکی خوێندن) ، بەپێی جۆرەکانی شوێنی نیشتەجێبونەکە (کە بریتین لە : تایبەتی و ستانداردو ئابوری) بەمشێوەیەیە :

  • ئابوری : 600 $
  • ستاندارد : 720 $
  • تایبەتی : 1200 $ 

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی جۆرەکانی شوێنی نیشتەجێبون لەبەشی ناوخۆیی زانکۆ ،کلیکی ئێرە بکە .

  • ئەو تێچوانەی سەرەوە ، بۆ دابینکردنی کرێی نیشتەجێبونە لەبەشی ناوخۆیی زانکۆ (تەنها بۆ ماوەی یەک کۆرسی خوێندن) ، هیچ بڕێکیشی لێ داناشکێندرێت لەپای هیچ عوتڵەیەک و هیچ پشویەکی کۆتایی هەفتە لەماوەی کۆرسەکەدا . 
  • تەئمیناتی گرەنتیکردنی کلیلی ژورو شتومەکەکانی ناوی ، سەروەختی خۆناونوسکردن بۆ نیشتەجێبون لەبەشی ناوخۆیی ، تەسلیم دەکرێت .
  • تێچوی خۆناونوسکردن : 50$ بۆ هەر کۆسێکی خوێندن .

  • تێچوی كتێبه‌كانی خوێندن (بەپێی پرۆگرامی خوێندنی فێرخواز بڕەکەی دەگۆڕدرێت).

  • تێچوی خزمه‌تگوزارییه‌ لاوەکیەکان (پرنتكردن، راوه‌ستاندنی ئۆتۆمبیل و … هتد). 

زانكۆی ئه‌مریكیی سلێمانی ، مافی سەندنی هەر پارەیەکی تریشی هەیە ، سەرباری ئەو پارانەی لەگرێبەستی خوێندندا دیاریی کردون .