ته‌واو کردنی پرۆگرامى ئامادەکاریی ئەکادیمى

 

ئەو فێرخوازانەى پرۆگرامى ئامادەکاریی ئەکادیمى تەواو دەکەن، دەتوانن لەم بوارانەى خوارەوەدا لێهاتویی خۆیان بنوێنن

خوێندنەوە:
خوێندنەوەو لێکدانەوەى بەشێک لەدەق (تێکست) ێک، تەنانەت دەقێکی ئەکادیمیی تەواو، جا تایبەت بێت بەهەر بوارێک، ئەمەش لەڕێی پرۆسەیەکی  وردی خوێندنەوەوە، بەپێی رێکارێکی لەم شێوەیە: سەرەتا خوێندنەوەی دەقەکە (تێکستەکە)، پاشان کورتکردنەوەو پوختکردنەوەى مەبەستە سەرەکیەکانی، دواتر گرێدانەوەی زانیاریەکان بەیەکترەوە، ئینجا دۆزینەوەو چارەسەرکردنی هەر ناڕۆشنییەک لەمانای تێکستەکەدا، لەڕێی فەرهەنگۆکی خوارەوەی تێکستەکەوە بێت، یان لەڕێی هەر فەرهەنگ (قاموس) ێکی ترەوە.

نوسین:
نوسینی کورتە مەقال ، بیروبۆچون، راپۆرت، … هتد، بە پێی رێزمانێکی دروست و تۆکمە.

بیستن و تێگەیشتن ، هەروەها  قسەکردن:
گوێگرتن لەوانەکان، تێبینی نوسین، دیاریکردنی خاڵە گرنگەکان، دەربڕینی بیروڕاو بەشداریکردن لەگفتوگۆى ناو پۆلدا، لەڕێی پرسیارکردن و وەڵامدانەوەو رەخنەکردنی بۆچونى کەسانی ترەوە لەناو پۆلدا.

سەعیکردن:
چاوخشاندنەوە بەوانە خوێندراوەکاندا، پوختکردنەوەو نوسینەوەی خاڵە گرنگەکانی ناویان، تێبینی نوسین دەربارەیان، تاکەکەسیانەبێت یان بەشێوەى گروپ.

هەروەها رەواندنەوەی هەر ناڕۆشنییەک کە لەوانەکاندا هەبێت، بەسودوەرگرتن لەتەکنەلۆجیای زانیاری: مایکرۆسۆفت ، گوگڵ درایڤ، دۆکیومێنت، مۆدێل، تۆپ سکول، ئیمەیل، ئینتەرنێت و هەر تەکنەلۆجیایەکى ترى ئەکادیمى کە سودی هەبێت بۆ خۆڕاهێنان و خۆفێرکردن.