تایبەتمەندیی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی

زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی ، فێرخوازان و دەرچوانی خۆی ، ئامادە دەکات بۆ سەرکەوتن و سەرکردایەتیکردن ، لەجیهانێکدا کە لەئاڵوگۆڕێکی خێرادایە .

حاڵی حازر ٦٥٠ دەرچوی هەیە ، هەمویان سەرگەرمی کارن ، یان وەکو کەسانی پیشەوەری شارەزا لەڕێکخراوەکاندا ، یان وەکو فێرخوازی خوێندنی باڵا لەزانکۆو ئەکادیمیا هەرە باشەکانی عێراق و ئەمریکاو ئەوروپادا .

هەر دەرچویەک لەدەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، جێگای سەربەرزی و شانازیی زانکۆیە .

نوسەرو رۆژنامەنوسی ناوداری ئەمریکی تۆماس فریدمان ، دوای هاتنی بۆ زانکۆ لەمانگی مایسی ٢٠١٤ دا ، مەقالێکی لەڕۆژنامەی نیویورک تایمزدا بڵاو کردەوە ، تیایدا دەڵێت : (باشترین ئومێد بۆ عێراق) زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانییە .


خواستی بەردەوام لەسەر دەرچوانی زانکۆ

حاڵی حازر زانکۆ زیاد لە ٦٥٠ دەرچوی هەیە ، زۆربەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق سەرگەرمی کارن .

خوێندن و فێربون لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، وا لەکوڕان و کچانی گەنج و فێرخواز دەکات بەردەوام لەلایەن رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتیەکان و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و کۆمپانیا لۆکاڵیەکانەوە خواستیان لەسەربێت بۆ دامەزراندن و ببنە فەرمانبەری خوازراو و ویستراو .

دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی بەزۆری لەکەرتی تایبەتدا کار دەکەن ، ئەمەش حاڵەتێکی گرنگ وناوازەیە لەناوچەکەدا کە تا ئێستاش لەژێر هەژمونی کەرتی گشتیدایەو بەشێوەیەکی گشتی کارکردن لەکەرتی گشتیدا زاڵترە  .

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام دراوە ، زیاد لە ٨٢ دەرسەدی دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەلایەن کۆمپانیا هەرە گەورەکانی بواری کەرتی تایبەتەوە لەناوچەکەدا ، دامەزرێنراون ، یان سەرگەرمی تەواوکردنی خوێندنی باڵان لەزانکۆ گرنگەکانی ئەمریکاو ئەوروپادا .

لەناو زانکۆی ئەمریکیی سلێمانیدا ، سەنتەری خزمەتگوزارییە پیشەییەکان هەیە ، کە بۆ پشتگیریکردن و خزمەتکردنی دەرچوان دامەزرێنراوە ، ئەم سەنتەرە بەردەوام بەرەو فراوانبون و شارەزابون هەڵکشاوە ، بەهەمو شێوەیەک لەخزمەتی دەرچواندایە ، بەردەوام خەریکی یارمەتیدانیانە چ لەڕوی نوسین و ئامادەکردنی سیڤییەوە ، چ لەڕوی راهێنانیانەوە لەسەر چۆنیەتیی خۆسازدان بۆ موقابەلەی وەزیفی ، هەروەها پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی ناو عێراق و هەرێمی کوردستاندا دروست کردوە ، هەمو ئەمانە لەپێناوی دەرچوان و لەخزمەتی ئەواندا .

ئەم سەنتەرە ساڵانە پیشانگایەکی پیشەیی ساز دەکات بۆ ناساندنی فێرخوازانی دەرچو بەکۆمپانیاو خاوەنکارەکان ، کە دەیان کۆمپانیای گرنگ و پێشڕەو ، لەکۆمپانیای لۆکاڵی و فرەڕەگەزو ناحکومی ئامادەی دەبن ، بەئامانجی ناسین و دامەزراندنی دەرچوانی بەهرەمەندو لێوەشاوە .

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم سەنتەرە کە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامی داوە ، لەنێوان ٥٧ دەرچوی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانیدا ، ٦٩ دەرسەدیان فەرمانبەرن (بەدەوامی فول) لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ، لەوانە : هەولێرو بەغداو بەیروت  ، هەروەها ٣ دەرسەدیان فەرمانبەرن بەنیوەدەوام (پارت تایم) ، ١٠ دەرسەدیشیان ناویان تۆمار کردوە بۆ درێژەدان بەخوێندنی باڵا لەزانکۆکانی ئەمریکاو ئەوروپاو عێراق .

ئەو کۆمپانیایانەی کە دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی کاریان تێدا دەکەن :

  • گروپی قەیوان
  • جەنەراڵ ئەلیکتریک
  • دیولیت
  • ئیرنیست ویونگ
  • ئاسیا سێڵ
  • زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی
  • خاچی سوری نێودەوڵەتی
  • لاڤارچ
  • فەیسبوک

تێکڕای داهاتی دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، بەرزترە لەتێکڕای داهات لەسەرلەبەری ناوچەکەداو دەگاتە ١٧٧١ دۆلار لەمانگێکدا ، وێڕای ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتوە .


خوێندنی باڵا

بڕوانامەکانی زانکۆی ئەمریکیی عێراق - سلێمانی ، پەسەندو ناسراون لەسەرلەبەری عێراق و جیهاندا ، بۆیە دەرچوانی زانکۆ خەریکی تەواوکردنی خوێندنی باڵان لەئەمریکاو ئەوروپاو تورکیاو ... هتد .

زۆربەی دەرچوانی زانکۆ ، فرسەتی تەواوکردنی خوێندنی باڵایان دەستکەوتوە لەزانکۆ گرنگ و بەرچاوەکانی ئەمریکاو ئەوروپادا ، هەروەها  چەندین مینحەی خوێندنیان بەنسیب بوە ، لەوانە : مینحەی عەبدولسلام ، مینحەی ئیبن خەلدون ، مینحەی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، لەزانکۆو ئەکادیمیا باڵا جیهانیەکاندا وەرگیراون و خەرکی خوێندنن ، لەوانە :

  • زانکۆی هارڤارد
  • زانکۆی جۆنز هوبکنز
  • کۆلیجی فلیچەر بۆ یاساو دیبلۆماسیەت – زانکۆی تافش
  • خوێندنگەی لەندەن بۆ ئابوری
  • زانکۆی تەکساس A & M
  • زانکۆی ئیراسمۆس - هۆڵەندا

راپۆرتی ساڵانەی دەرچوانی زانکۆ

ئۆفیسی خزمەتگوزاریی فێرخوازانی سەر بەزانکۆ ، ساڵانە بەدواداچون دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی هەلی کارو هەلی خوێندن لەبەردەم دەرچوانی زانکۆکەکەدا (هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس) ، لەپاڵ هەڵسەنگاندنی ئاستی بژێوییاندا .