بەشی زمانی ئینگلیزی

بەشی زمانی ئینگلیزی ، دو بواری گرنگ لێکهەڵدەپێکێت  کە بریتین لە : زمانی ئینگلیزی و رۆژنامەگەریی ئینگلیزی .
فێرخوازانی ئەم بەشە ، هەم لەبواری رۆژنامەگەریی ئینگلیزیدا بەهەردو دیوەکەیەوە : (تەقلیدی) و (نوێ) ، هەم لەبواری زمانی ئینگلیزیدا ، دەخوێنن و شارەزایی پەیدا دەکەن .
بێگومان هەمو  رۆژنامەنوس و نوسەرێکی باش ، پێویستی بەزمانێکی زیندوی وەکو زمانی ئینگلیزییە ، بۆ ئەوەی پێی بخوێنێتەوەو رۆشنبیریی خۆیی پێ پێشبخات و پێی بنوسێت .
ئەم بەشە ، فێرخوازان رادێنێت لەسەر خوێندنەوەو نوسین و بیرکردنەوەی قووڵ و رەخنەگرانە .
فێرخوازانی ئەم بەشە ، دەتوانن چەندین جۆر پیشە بگرنە دەست کە یەکێکیان  کاری وانەبێژییە ، هەروەها ئەگەر بەخۆیان بخوازن ئەوا رەنگە بتوانن ببنە رەخنەگرو نوسەری دیار .