بەرنامەی گەنجی چالاک بۆ بەخشین لە کرێی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بۆ پایزی٢٠١٧

زانکۆی ئەمریکی  عێراق سلێمانی، بۆ یەکەم جار لە عێراقدا، بەرنامەیەکی نۆێی بەخشین لە کرێی خوێندن پێشکەش بەو گەنجە چالاکانە دەکات کە فۆرمی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەکالوریس بۆ خولی پێش وەختە لە پاییزی ٢٠١٧ پێشکەش دەکەن.

ئەم بەرنامەی بەخشینە  گرینگی دەدات بەو چالاکییانەی کە لە دەرەوەی مەنهەج ئەنجام دەدرێن وەک رابەرایەتی کردن و ئەو کارانەی کە نیشانەی هاولاتی بونێکی باشن. مەبەست لەم بەرنامەیە ئەوەیە گەنجانی چالاک و بەشداری ئەم کٶمەڵگایە بتوانن کواڵتی بەرزی خوێندن بەدەست بهێنن. یه‌ك کەس لە داخواز بۆ ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ لە بەشێکی کرێی خوێندنەکەیان دەبەخشرێن.

بەخشینەکە بۆ بری %٧٥ ی پارەی خوێندنەکەیە بۆ ئه‌و فێرخوازە بە درێژایی ماوەی خوێندنی لە زانکۆ. بۆ نمونە، ئەگەر سوودمەندێکی بەرنامەکە نمرەی بەکالۆری ٧٤ و بەرەو خواربێت ئەوا ساڵانە تەنها ٢٠٠٠ دۆلار دەدات لەجیاتی ئەوەی ٨٠٠٠ دۆلار بدات. وە ئەگەر سوودمەندەکەنمرەی بەکالۆری ٩٠ و بەرەو سەر بێت ئەوا ساڵانە تەنها ١٠٠٠ دۆلار دەدات لەجیاتی ٤٠٠٠ دۆلار. ئەگەر سکۆلەرەکە لە ئاستی شیاودا مایەوە ئەوا ماوەی زەمالەی خوێندنەکەی بۆپرۆگرامی ئامادە سازی ئەکادیمی و خوێندنی باکالۆریسیش بەردەوام دەبێت.


مەرجەکانی وەرگرتن:

هەرداواکارێکی خولی پێشوەختەی وەرگرتن کە مەرجەکانی وەرگرتنی زانکۆی ئەمریکی تێدابێت ،دەتوانێت سودمەند بێت لەم بەرنامەی بەخشینە بە بێ رەچاو کردنی نمرەی بەکالۆری یان ئاستی دارایی داخواز. بەڵام خوێنکارانی ئێستای زانکۆ ناتوانن سودمەند بن.

پێویستە داواکار پێشینەی  بەشداربونی هەبێت لە هەر بوارێکدا کە لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون و ڕابەرایەتی کردن ئەنجام بدرێت بۆ نمونە هەر کارێکی خۆبەخشانەی وەک: ئیشکردن لە نەخۆشخانەکان، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، کامپی ئاوارەکان، پاراستنی ئاژەڵان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، گروپی ژینگەیی و چالاکی دیکەی هاوشێوە. هەروەها بوارەکانی بەڕێوەبردن یانئەندامێتی چالاک لە گروپ و یانە و رێکخراوە مەدەنیاکان. دەستکردن بە کارێکی نوێ، بەشداریکردن لە چالاکی گشتی  بۆ نموونە چالاکی وەرزشی و مۆسیقی یان هەر هونەرێکی دیکە و یان هەر چالاکیەکی تر کە فێرخواز ئاست بەرزی خٶی تێدا ببینێت و توانای ئیشکردنیکی کاریگەری بە‌هێزتری لە هاوپۆلەکانی نیشان دابێت .


 پێشکەشکردنی داواکاری:

 پێویستە لەسەر پێشکەشکار بۆ بەرنامەی بەخشینی کرێی خوێندن کە پێشتر فۆرمی داواکردنی وەرگرتنی بۆ خوێندنی بەکالوریس پێشکەشکردبێت وە  پێویستە ئۆنلاین فۆرمی بەرنامەی بەخشینەکە پڕبکاتەوە و ئەم بەڵگەنامانەش هاوپێچ بکات:

  • کورتە باسێک دەربارەی شایستە بونی بۆ ئەم بەخشینە (کە زیاتر نەبێت لە ٣٥٠ وشە) یان ڤیدیۆییەک بە هەمان ناوەڕۆک کە (لە خولەکێک تێپەرنەکات) .
  • بەلایەنی کەمەوە نامەیەکی پشتگیری لە مامۆستایەک، رابەرێک، پیشەگەرێک یان هەر کەسێکی پێگەشتوی تر کە کاری لەگەڵ کردبێت.
  • هەر پێداویستیەکی تری وەک وێنە، ڤیدیۆ یا بڕوانامە بۆ جێ بە جێ کردنی داواکارییەکە (مەرج نیە)

دوا مۆڵەت بۆ پێشکردنی داواکاری ١ تشرینی یەکەم - ٣٠ تشرینی دووه‌م  ٢٠١٧ یە.

ئەو داواکارانەی پێشتر فۆرمی وەرگرتنیان بۆ خولی پێشوەختەی پاییزی ٢٠١٧ پرکردۆتەوە ئەتوانن لێرە کلیک بکەن بۆ پڕکردنەدەی فۆڕمی زەمالەکە.