بەرنامەی مینحەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بۆ خوێندکارانی عێراقی

زانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی رایدەگەیەنێت : 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ، دەستی کردەوە بەمینحەبەخشین بەو فێرخوازە عێراقیانەی  کە خوازیارن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی ، بخوێنن . 

ئەم مینحەیە مینحەیەکی فولە ، خەرجیی سەرلەبەری پێنج ساڵەکەی خوێندنی زانکۆیی دابین دەکات ، دەدرێتە ١٠ دانە لەو فێرخوازە نوێیانەی کە نمرەی پێویستیان   لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا بەدەست هێناوە ، بەڵام توانایان نییە خەرجیی خوێندن لەو زانکۆیە بگرنە ئەستۆ .

لەبەخشینی ئەم مینحەیەدا ، ئەو فێرخوازانەی کە بەهۆی شەڕوشۆڕەکانی ناوخۆی  وڵاتەوە زیانیان بەرکەوتوە ، یان لەجێ و شوێنی خۆیان هەڵکەنراون و ئاوارەبون ، حسابی لەبەرتریان بۆ دەکرێت .

ئەو فێرخوازانەی ئەم مینحەیە دەیانگرێتەوە ، ئەوانەن کە پایزی ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ دەست بەخوێندن دەکەن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، مینحەکە خەرجیی سەرلەبەری خوێندن و نیشتەجێبونیان لەماوەی پێنج ساڵەکەی خوێندنی زانکۆییدا بۆ دەستەبەر دەکات . 

وردەکاریی مینحەکە :

  • ١٠ مینحەی فولی خوێندن.
  • سێ دانەیان لەخولەکانی پێشوی وەرگرتندا بەخشراون ، تەنها حەوت دانەیان ماوەتەوە بۆ پایزی ٢٠١٧ – ٢٠١٨.
  • سەرلەبەری خەرجیی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ ماوەی ٥ ساڵ دابین دەکات.
  • سەرلەبەری خەرجیی خوێندن ، لەکرێی خوێندن و کتێب و شوێنی نیشتەجێبونەوە ، دابین دەکات.

مەرجەکانی وەرگرتنی مینحەکە :

ئەم مینحەیە کراوەیە بۆ سەرجەم ئەو فێرخوازە عێراقیانەی ئەم مەرجانەیان تێدایە :

  • ئەو فێرخوازانەی لەخولی پێشوەختەی وەرگرتندا ، یان لەخولی ئاسایی وەرگرتندا ، داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی دەکەن ، بۆ ئەوەی لەپایزی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ دا دەست بەخوێندن بکەن تیایدا.
  • ئەو فێرخوازانە دەبێت ٪٨٥ و بەرەوسەریان هێنابێت لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا.
  • دەبێت بچنە بەر تاقیکردنەوە بۆ دیاریکردنی ئاستی زانستییان لەزمانی ئینگلیزیداو لانیکەم لیڤڵی سێ ببڕن.
  •  ئەو فێرخوازانەی کە بەهۆی شەڕوشۆڕەکانی ناوخۆی  وڵاتەوە زیانیان بەرکەوتوە ، یان لەجێ و شوێنی خۆیان هەڵکەنراون و ئاوارەبون ، حسابی لەبەرتریان بۆ دەکرێت.
  •  فێرخوازانی کەمدەرامەت ، حسابی لەبەرتریان بۆ دەکرێت.

چۆنیەتیی داواکردنی مینحەکە :

ئەو فێرخوازانەی مینحەکە دەیانگرێتەوە ، دەبێت داوایەک پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەکە ، هاوپێچ لەگەڵ بەڵگەی فەرمیی قەبوڵبون بۆ خوێندن لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی. 

بۆ پەیوەنیکردن:

تکایە قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی زانکۆ بکەن ، لەڕێی :   5555 461 770 964+ | admissions@auis.edu.krd

 دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی مینحەکە ، حاڵی حازر کراوەیە لەبەردەم ئەو فێرخوزانەدا کە لەیەکێک لەخولەکانی وەرگرتندا (خولی پێشوەختەی وەرگرتن و خولی ئاسایی وەرگرتن) داوای خویندن پێشکەشی زانکۆکە دەکەن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ .