بروانامەى ماستەر لە کارگێڕیی کار

بەشی کارگێڕیی کار ، ماستەری کارگێڕیی کار لە (٣) پسپۆڕیی جیاوازدا پێشکەش دەکات .
پرۆگرامی ماستەری کارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەلایەن مامۆستایانێکی زانکۆکەوە دەگوترێتەوە کە خاوەنی ناوبانگ و شارەزاییەکی بەرزی جیهانین .
لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە ، فێرخوازان فێردەبن پڕۆژەی  بەرهەمدار بنیات بنێن ، پلانی سەرکەوتو دابڕێژن ، توێژینەوەی وردو گرنگ لەبوارەکەدا بکەن .
پرۆگرامی ماستەری کارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، هەمو ئەو پێوەرە زانستیانەی تێدا رەچاو کراوە کە دامەزراوە  ئەکادیمییەکانی ئەمریکاو هەرێمی کوردستان داوای دەکەن .

پسپۆڕیەکان بریتین لە : دارایى  , سەرکردایەتى  ,  بەڕێوەبردنى پرۆژە

  • پسپۆڕیى بواری دارایى :
    ئەم بابەتانە دەگرێتەوە : بودجەدانان ، دارایی نێودەوڵەتى ، ئیدارەدانی مەترسى ، بەڕێوەبردنى سەرمایە .
  • پسپۆریی بواری سەرکردایەتى :
    بۆ ئەو فێرخوازانە داڕێژراوە  کە دەیانەوێت  رابەرایەتیی گرفت و گۆڕانکاریەکان بکەن ، لەناو ژینگەیەکدا کە بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە .
  • پسپۆڕیی بواری بەڕێوەبردنی پرۆژە :
    فێرخوازان ئاشنای پیشەیەک دەکات کە بەردەوام لەبرەودایە ، بەتایبەتی پاش برەوپەیداکردنی شێوازی  (گروپکار) ی لەلای خاوەن کۆمپانیاکان .