ئینگلیزی بۆ ئەکادیمیان

لە گەرمای هاوین بێزاریت ؟ دەتەوێت لەو کەشە گەرمە رزگارت ببێت و هاوکات فێری زمانی ئینگلیزی ببیت ؟ بەشداربە  لەکۆرسی نوێی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی .

پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDI) لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، بەهاوبەشی لەگەل رێکخراوی (دار الخبرة DKO) ، کۆرسێکی چروپڕی زمانی ئینگلیزی کە ٨٠ کاتژمێر دەخایەنێت ، پێشکەش دەکات ، کۆرسەکە تایبەتە بەکەسانی ئەکادیمی و پیشەیی خەڵکی ناوەڕاست و باشوری عیراق و لەناو کەمپی زانکۆی ئەمەریکی بەڕێوە دەچێت .

بەشداربوان لەماوەی کۆرسەکەدا کە چوار هەفتەیە ،  دەتوانن سودێکی زۆر ببینن .

کۆرسەکە بەکوالیتیەکی زۆر بەرز ، لەناو کەمپی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، لەلایەن مامۆستایانی ئەمریکیی ئینگلیزیزمانەوە دەگوترێتەوە .

بەشداران ، هاوکات لەگەڵ خوێندنی کۆرسەکە ، دەتوانن چێژێکی زۆر  لەسروشتە جوان و رەنگینەکەی سلێمانی ببینن .


زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە :

بەرواری بەڕێوەچونی کۆرسەکە : دواتر رادەگەیەنرێت
رۆژانی خوێندن : (یەکشەممە - پێنجشەممە) ی هەمو هەفتەیەک
کاتژمێر : ٠٩:٠٠ – ١١:٣٠  
هەروەها : ٠١:٠٠ – ٠٢:٣٠ (٤ کاتژمێر لەڕۆژێکدا ، کۆی گشتی ٨٠ کاتژمێر)
تێچوی خوێندن : ١٥٠٠$ (بۆ : مانەوە ، کتێب ، پێداویستیەکانیتر ، لەگەڵ دابینکردنی ژەمە خواردنی بەیانی و نیوەڕۆ لەناو کافتریای زانکۆی ئەمەریکی).


پەیوەندی:

بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە :

0770 548 2945 | 0771 014 0882

خۆناونوسکردن :

بۆ خۆناونوسکردن تکایە پەیوەندی بکەن بە :

0770 2790 581

یاخود ئیمەیڵی :

mamoori.dar@gmail.com